دوو تۆمەتباری هەڵهاتووی شەڕە چەقۆ دەستگیركران

لڤین: ئەو دوو كەسەی لە بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی دوو كەسیان بە چەقۆ بریندار كردبوو دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیر كردنی دووكەسی راگەیاند كە لە رۆژی 10ی ئەم مانگە لەناوبازاری دارەسوتاوەكە لە شاری سلێمانی لە شەڕێكدا دوو هاوڵاتیان بە چەقۆ بریندار كردبوو.
هەرچەندە لە كاتی رووداوەكە تۆمەتبارانی ڕوداوەكە هەڵخاتبوون، بۆیە پۆلیس دوای گەیشتنی بۆ شوێنی رووداوەكە بریندارەكانی بۆ نەخۆشخانە گواستەوە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستیپێكرد .
پۆلیس ئەوەشی راگەیاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە لێكۆڵینەوەكان دەستپێكرد و توانرا ئەمڕۆ تۆمەتباران (س ، ن ، ف ، لەدایكبووی 1981 و ز،ن ، ف لە دایكبووی 1979) بدۆزرێنەوە و لە ئێستادا بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .