قائیمقامی سلێمانی لەبارەی هێرشکردنە سەر هاوڵاتییەک روونکردنەوە دەدات

لڤین:

قائیمقامی سلێمانی لەبارەی هێرشکردنە سەر کەسێک لە شەقامی بەختیاری لە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رایگەیاند، لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاساییەوە بەدواداچونی پێویست بۆ دەکرێت.

دوای ئەوەی دوینێشەو گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە تیایدا  چەند کەسێک کە چەکیان پێیە لەسەر شەقامی سەرەکی بەختیاری لەشاری سلێمانی هەڵدەکوتنە سەر گەنجێک.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی دوای سەردانی بۆ مەزاری مام جەلال بە رۆژنامەوانانی راگەیاند “لەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشەوە بەدواداچونی پێویست دەکرێت بۆ هەموو ئەو کەیسانە و هیچ شتێکی وا کە زۆر دیاربێت لە سلێمانی روینەداوە و ئەوە حاڵەتێک بووە و بەدواداچونی بۆ دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button