کەجەکە:

پابەندبوونی خۆمان بە رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپەرەوەریی مام جەلال دووپات دەكەینەوە

لڤین:

کەجەکە رایگەیاند، پابەندبوونی خۆیان بە رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپەرەوەری مام جەلال دووپات دەكەینەوە و هیوادارم یەکێتی بتوانێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا رۆڵی زیاتر بگێڕێت.

کۆماجڤاکێن کوردستان بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: سەری رێز و نەوازش بۆ بیرەوەری بەڕێزیان دادەنەوێنین و پابەندبوونی خۆمان بە رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپەرەوەرییان دووپات دەكەینەوە.

کەجەکە لە پەیامەکەیدا دەشڵێت “ئەو دۆستایەتی و هاوڕێیەتییەی كە لە نێوان سەرۆك مام جەلال، رێبەر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بونیادنرا بوو بە هەوێنی یەكێتی نەتەوەیی گەلی كورد لە هەر چواربەشی كوردستان و دەسكەوتی مەزنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكەوتەوە كە تا ئێستاش هەر بەردەوامن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارن کە یەکێتی بەهێزتر لە جاران بتوانێت لە سەر گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت.

 

دەقی پەیامەکە:

بۆ رای گشتی

لە چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال تاڵەبانی، رێبەر و دامەزرێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراق، سەری رێز و نەوازش بۆ بیرەوەری بەڕێزیان دادەنەوێنین و پابەندبوونی خۆمان بە رێبازی ئازادیخوازی و نیشتمانپەرەوەرییان دووپات دەكەینەوە.

لە مێژووی هەر نەتەوەییەكدا كەسانێك دەردەكەون كە بە زانابوونی مێژوویی، لێهاتوویی سیاسی و هەڵوێستی شۆڕشگێڕی مۆركی خۆیان لە رووداو و پێشهاتەكان دەدەن و دەبنە بەشێك لە ناسنامە و مێژووی ئەو نەتەوەیە. سەرۆك مام جەلال تاڵەبانیش ئەو كەسایەتییەیە كە بە زیاتر لە نیو سەدە خەبات و تێكۆشان لە پێناو ماف و ئازادییەكانی گەلی كورددا شوێنپەنجەی لە سەر دەسكەوتەكانی هەر چوار بەشی كورستان و بە تایبەتیش باشووری كوردستان دیارە. هەر لەم پێگەیەوە توانی لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین و عێراقیش ببێتە ناونیشانی پێكەوەژیان،  ئاشتی، دانۆستان و چارەسەری كێشەكان. ئەو دۆستایەتی و هاوڕێیەتییەی كە لە نێوان سەرۆك مام جەلال، رێبەر ئاپۆ و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بونیادنرا بوو بە هەوێنی یەكێتی نەتەوەیی گەلی كورد لە هەر چواربەشی كوردستان و دەسكەوتی مەزنی نیشتمانی و دیموكراتی لێكەوتەوە كە تا ئێستاش هەر بەردەوامن. لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا كە دوژمنانی گەلی كورد هەوڵی لەناوبردنی دەسكەوتەكانی گەلی كورد دەدەن، پابەندبوون بە میراسی شۆڕشگێڕی، نەتەوەیی و نیشتمانپەرەوەری ئەم دۆستایەتییە كلیلی تێپەڕبوونە لە قەیرانەكان و بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكان.

لە چوارەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلالدا بە ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆمانی دەزانین كە بۆ خاوەن دەركەوتن لە میرات و بیروەرەی ئەو سەركردە مەزنەی گەلەكەمان پەرە بە تێكۆشانی یەكێتی نەتەوەیی و خۆڕاگری لە دژی داگیركەران بدەین و لەسەر بنەمانی ئاشتی و دادپەرەوەری و یەكسانی ژیانێكی ئازاد و دیموكراتی لە هەموو كوردستاندا بونیاد بنێین. هیوادارین كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پشتبەستن بە میراتی نەتەوەیی و دیموكراسی سەرۆك مام جەلال بتوانێت بەهێزتر لە جاران لە سەر گۆڕەپانی سیاسی باشووری كوردستان و عێراق رۆڵ بگێڕێت.

 

لەگەڵ رێزدا

 

كۆنسەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان KCK

03.10.2021



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button