کەمپینی هاودەنگی زیندانیانی بادینان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

سبەینێ لە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ زیندانیانی بادینان چالاکی ئەنجام دەدرێت و کەمپینەکەش داوا دەکات مامۆستایان و فەرمانبەران دەوامەکەیان بگوێزنەوە بۆ بەردەم دادگاکان.

کەمپینی زیندانیانی بادینان لەبارەی چالاکیەکانی سبەینێ دووشەممەوە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوا دەکات “هەموو چین و توێژەکان، بە تایبەت فەرمانبەران و مامۆستایان، ئامادەییەکی بەرفراوانیان هەبێت، دەخوازین لە پێناو پیشاندانی یەک دەنگی نیشتیمانی و بەرگری لە ئازادبونی رۆڵەکانی خۆتان، دەوامی فەرمیتان بگوازنەوە بۆ شوێنی چالاکیەکان”.

کەمپینەکە بەبیری هێناوەتەوە سبەینێ دوو شەممە، ٤ی۱٠ی۲٠۲۱، کاتژمێر ۱٠ بۆ ۱۲ی سەرلەبەیانی، لە بەردەم دادگای شاروشارۆچکەکان چالاکی مەدەنی، بۆ پشتگیری لەزیندانیانی بادینان بەڕێوەدەچێت، لە هەمو شاروشارۆچکەکان یەک وتاری هاوبەش دەخوێنرێتەوە.

کەمپینەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە “رێگا نادرێت چالاکیەکان بکرێنە شوێنێک بۆ کەمپینی هەڵبژاردن، یان بۆ مەبەستی تر بقۆزرێنەوە”.

ئاشکراشیکردووە، نوێنەری چەند وڵات و لایەنێکی نێودەوڵەتی لە هەندێک کۆبونەوەی تایبەتدا بە راشکاوی ئەوەیان راگەیاندووە، کە ناکرێت خەڵکی خۆتان لە ئاستی کەیسی زیندانیان بێدەنگبن، کەچی داوای هاوکاری لە ئێمە بکەن.

ئاشکراشیکردووە بۆ لەمەودوا بە پێی ڕەوتی دادگایی زیندانیان، لە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوام دەبن و

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button