بازاڕی سیمی هەولێر دەگوێزرێتەوە

لڤین:
پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، بازاڕێكی ھاوچەرخ بۆ دوكاندارانی بازاڕی سیم لە ھەولێر دروستدەكرێت و شوێنەكە ئێستا دیاریكراوە، دەشڵێت تەنها ئەو کەسانە دوکان وەردەگرن کە لەم بازاڕەی ئێستادا دوکانیان هەیە.
ئومێد خۆشناو بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، ئەو بازاڕە ھاوچەرخە دیاری سەرۆكی حكومەتە و ژماره‌ی ئه‌و دوكانانه زۆرن، زیاتر له 600 دوكانن، بازاڕه‌كه هاوچه‌رخ ده‌بێت، رووبه‌رێكی فراوانی ده‌بێت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی بۆ دابینده‌كرێت، پاركی راگرتنی ئۆتۆمبێلی تێدا ده‌بێت.
لە 24ی ته‌مووزی 2020 بازاڕی سیم له گه‌ڕه‌كی كوردستان له شاری هه‌ولێرسوتا و 250 دوكان له بازاڕه‌كه زیانیان به‌ركه‌وت، هەر ئەوکات فرسەت سۆفی پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر داوای‌کرد لە حکومەت شوینێک بۆ ئەو کاسبکارانە دابین بکات.