هەپەگە وردەکاری هێرشی پارتی بۆ سەر گەریلاکانیان بڵاودەکاتەوە

لڤین:

باڵی سەربازی پەکەکە وردەکاری هێرشێکی پارتی بۆسەر هێزەکانیان بڵاو دەکاتەوە کە تیایدا پێنج گەریلا شەهید بوون و گەریلایەکیشیان بە برینداری دەستگیرکراوە.

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنێت کە پارتی بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک لەسەر ئاوی زاپ لە چوار لاوە گروپێک گەریکای گولـلەرباران کردووە کە لە ئەنجامدا پێنج گەریلا شەهیدبوون، گەریلایەک بەبرینداریی بەدیل گیراوە و گەریلایەکیش خۆی ڕزگار کردووە.

هەپەگە، لە ڕاگەیەندراوێکدا، باسی لە هێرشێکی پارتی کردووە کە شەوی ٢٨ی ئابی لە خەلیفان ئەنجامی داوە و تا ئێستا ئەو حزبەش هیچ رونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە هەرچەندە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە چەند جارێک داوای زانیاریان کردووە.

هەپەگەدا لە زاری گەریلایەکی رزگاربووی ئەو هێرشە دەگێڕێتەوە کە، شەوی ٢٨ی ئاب، گروپێک گەریلا، کە لە حەوت کەس پێکدەهاتن، دەیانویست لە قەندیلەوە بچنە بادینان، دەوروبەری کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی شەو، کاتێک گەریلاکان ویستوویانە ئاوی زاپ تێپەڕێنن، ڕوبەرووی هێرشی هیزەکانی پارتی بوونەوە.

ڕوونیکردووەتەوە “بێ ئەوەی چەکدارەکانی پارتی، هیچ هۆشیارییەک بدەن، یان گولـلەی هۆشداریی بتەقێنن، ڕاستەوخۆ لە چوار لاوە گولـلەبارانیان کردوون”.

ڕاشیگەیاندووە”لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا بە زانیاریی ڕوون، پێنج هەڤاڵمان شەهیدبوون، ئەگەری زۆر هەیە، هەڤاڵێکمان بە برینداریی دەستگیر کرابێت، هەروەها هەڤاڵ حەقی، کە یەکێک لە ئەندامانی گروپەکە بووە و شاهیدی ئەو ڕووداوەیە، توانیویەتی بە زەحمەتییەکی زۆر لەو هێرشە ڕزگاری ببێت”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button