دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: دەنگەکانمان لە هەولێر کەم بکات دەستلەکاردەکێشمەوە

لڤین:

كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، دەنگەکانی حزبەکەی لە کەرکوک و هەولێر زیاد دەکات و دەشڵێت ئامادەیە ئەگەر دەنگەکانیان لە هەولێر کەم بکات دەست لە کار بکێشێتەوە. 

ده‌رباز كۆسره‌ت رەسوڵ،  ڕایگه‌یاند، 25 ساڵه‌ یه‌كێتیه‌كانى هه‌ولێر له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنى ده‌سه‌ڵاتى خۆجێيى غایبن و ئه‌و شه‌راكه‌ته‌ى باس ده‌كرێت له‌حكومه‌ت وه‌ك خۆى جێبه‌جێنه‌كراوه‌،ده‌ڵێت” له‌سێ بازنه‌ى هه‌ولێر پارتى و نه‌وه‌ى نوێ هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه‌.

ئەو لەددارێکدا لەگەڵ کەناڵی رووداو  ڕایگه‌یاند، له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا پارتى هێرشى ڕاگه‌یاندنى بۆسه‌ر یه‌كێتى ده‌ستپێكردوه‌و ئه‌وه‌ى یه‌كێتى كردویه‌تى وه‌ڵام بووه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، یه‌كێتى كورسیه‌كانى خۆى له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ یان زیاتر یان كورسیه‌ك كه‌متر ده‌هێنێته‌وه‌، وتیشی من ئامادەم بۆ ئەوەی ئەگەر دەنگەکانی یەکێتی لە هەولێر کەم بکات دەست لە پۆستەکەی بەربدات.

وتیشى، پارتى له‌لایه‌ك باس له‌شه‌راكه‌ت ده‌كات و له‌لایه‌ك ئه‌وه‌ى له‌كابینه‌ى نۆیه‌م ده‌بینرێت زۆرجیاوازه‌ له‌كابینه‌ى هه‌شت و كابینه‌كانى پێشوو.

كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێـتى وتیشى، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌هۆى فره‌بازنه‌ییه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك تاكتیك جێبه‌جێكراوه‌و له‌نێویاندا پارتى و نه‌وه‌ى نوێ له‌سێ بازنه‌ى هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگیان هه‌بووه‌.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button