عەلی حەمەساڵح داوایەک لە مەسرور بارزانی دەکات

لڤین:
په‌رله‌مانتارێکی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ته‌نها 600 ملیۆن دینار بۆ خزمه‌تگوزاریی كه‌رتی 8ی حه‌سارۆك دابینكراوه كه به‌شی ته‌نها 1%ی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كات، پێشنیازیش بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌كات به نیوه‌ی زه‌وییه بازرگانییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، حزمه‌تگوزارییه‌كی زۆریان بۆ دابین بكات.
عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كرد و رایگه‌یاند” له زه‌وییه‌كانی 8ی حه‌سارۆك له هه‌ولێر 173 زه‌ویی بازرگانی و 9 زه‌ویی گه‌وره‌ی بازرگانیی تێدایه كه به‌هاكه‌یان زیاتره‌له 310 ملیۆن دۆلار و ده‌توانرێت به‌و پاره‌یه خزمه‌تگوزارییه‌كی زۆر بۆ ناوچه‌كه دابین بكرێت”.
ئەو وتیشی كەرتی 8 حەسارۆك، ماوەی 18 ساڵە دابەشكراوە 17هەزار پارچە زەوییە لە ئێستادا نزیکە 600 ملیۆن دینار تەرخان كراوە، بۆ دابین كردنی خزمەتگوزارییەكانی ئەم پرۆژەیە، كە زۆر كەمترە لە یەك لە سەدی 1% ئەو پارەی پێویستە بۆ دابین كردنی خزمەتگوزاری، لە ئێستادا خاوەن زەوییەكان لەبەر ئەوەی پێیانوایە خزمەتگوزاریان پێ ناگات ئامادە نین مۆلەتی خانوو دروستكردن وەربگرن، ئەمە جگە لەوەی بەشێک لە زەویە 250 مەتریەکان بە تاپۆش کراون بە دوو 125 مەتری و خەڵکی ھەژران و ئەوانەش ڕێپێدانیان نیە!
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت پێشنیار دەکات لەکەرتی ھەشتی حەسارۆکدا 183 پارچە زەوی بۆ سەوزایی هەیە، 50 پارچە زەوی خەدەمی كە پارچەیەكیان زۆر زۆر گەورەیە، 173 پارچە زەوی بازرگانی هەیە جگە لە 30م و 20م یەكان، 11 مزگەوتی تێدایە، 9 پارچە زەوی گەورە بۆ وەبەرهێنان و باڵاخانەی زۆر گەورە هەیە، 3 بنكەی تەندروستی، 19 پارچە زەوی قوتابخانە هەیە، دەكرێت ئەم زەویانەی تایبەت بە پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان، لە بری ئەوەی بە ناڕەوا بدرێتە بە چەند كەسێك، حكومەت رایبگەینێت بۆ فرۆشتن، چەندین وەبەرهێنەر ئامادەن لەبەرامبەر پێدانی ئەم زەویانەدا كۆی خزمەتگوزاری (ئاو، كارەبا، قیرتاو كرنی كۆڵانەكان،چەندین خزمەتگوازری تر) دروستبكەن.
ده‌شڵێت “ئەگەر دەگوترێت ئەم زەویانە دابەشكراوە، ئەوا بە نیوەی زەویە بازرگانیەكان و زەوی پرۆژەكانی وەبەرهێنان دەتواندرێت بەشێكی زۆری خزمەتگوزارییەكان دابینبكرێت، میكانیزمێكی گونجاویش بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەو نیوەكەی دیكەی بەهاوبەشی بدرێتەوە ئەوانەی پێشتر پێیان دراوە، بەمەش هەم خەڵكی هەژارەو هەم حكومەت و هەم خاوەن زەویە بازرگانیەكانیش سودمەندن (چونكە ئێستا لەكۆی ئەو زەویانەی هەیانە هیچیان دەستناكەوێت بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەوكات لە نیوەكەی بەهاوبەشی دابەشدەكرێت زۆر زیاتر سودمەندن لە ئێستا.”