تەڤگەری ئازادی پشتیوانی خۆی بۆ ژمارەیەک کاندیدی هاوپەیمانی کوردسان راگەیاند

لڤین:

تەڤگەری ئازادیی، پشتگیریی خۆی بۆ چەند كاندیدێكی هاوپەیمانی کوردستان کە بازنە جیاوازەکان راگەیاند و پێشتریش پشتیوانی خۆی بۆ چوار کاندید راگەیندبوو.

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە هێزێکی سیاسی نزیک لە پەکەکەیە پشتیوانی خۆی بۆ ئیمان عەبدولرەزاق محەمەد، کاندیدی بازنەی سێی دهۆک و گەیلان قادر، لە بازنەی (٢)ی کەرکوک و فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، لە بازنەی (١)ی ھەولێر و ھەرێم کەمال ئاگا لە بازنەی (٣)ی ھەولێر کۆیە راگەیاند.

هەرچەندە پێشتر تەڤگەری ئازادی پشتیوانی خۆی بۆ هەریەکە لە شیرن عەبدوڵا لە بازنەی (١) ی کەرکوک و روناک مەجید لە بازنەی (٢)ی سلێمانی و یوسرا رەجەب لە بازنەی (٥)ی سلێمانی و محەمەد حسەن لە بازنەی (٤)ی سلێمانی راگەیاندبوو، بەڵآم ئەمڕۆش پشتیوانی خۆی بۆ ژمارەیەک کاندیدیدیکە لە بازنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

تەڤگەر بڕیاریداوە لە بازنەی (٣)ی سلێمانی پارێزگای ھەڵەبجە و شارەزور پشتگیری چرۆ حەمە شەریف بکات، لە بازنەی دووی سلێمانی دەنگ بە نەرمین مەعروف و کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان دەدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button