بارانبارین کەی دەستپێدەکات؟

لڤین:
شارەزایەکى کەشناسى پێشبینى دەكات تا ناوەڕاستی ئەم مانگە باران نەبارێت و پلەکانی گەرماش تا رۆژی سێشەممە بە بەرزی دەمێننەوە.
نائیل عەلی شارەزاى کەشناسى عێراقی ڕایگەیاند، تا ١٠ رۆژی داهاتوو هیچ پێشبینییەک نییە بۆ باران بارین لە سەرتاسەری وڵاتدا، بەڵام لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا لە ھەندێ ناوچە باران بارینی وەرزی پایز دەستپێدەكات.
ئەوھەرچەندە ئاماژەی بە ناجێگیری پێشبینەیەکانی کەشوھەوا کردووە  بەڵام دەشڵێت: رەنگە لە مانگی تشرینی یەکەم و دووەم لەهەندێ ناوچە بارانێکی کەم ببارێت.
وتيشى “لەمڕۆوە تا رۆژی سێشەممە پلەکانی گەرما بەرزترین تێکڕایی خۆی تۆماردەکات بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشوری وڵات”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button