تورکیا تیرۆرکردنی کادرێکی پەکەکەی راگەیاند

لڤین:

تورکیا تیرۆرکردنی سەرکردەیەکی پەکەکەی راگەیاند و دەڵێت بەرپرسی سنوری کەرکوک بووە پێشتریش لە رۆژئاوای کوردستان بووە.

میدیاکانی سەر بە حکومەتی تورکیا بڵاویان کردەوە محەمەد خەتیب ئاریتورک کە ناسراوە بە دەلیل سێرت

دەوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەی لە قەندیل لە لایەن میت و هێزە سەربازیەکانی تورکیا “بێلایەن” کرا.

میدیای تورکیا دەڵێت ئەو کادرەی پەکەکە بەڕێوەبەری ناوچەی کەرکوکی پەکەکە بووە و لە ساڵی 2015دا لە عەفرین بووە چالاکی دژی هاوڵاتیان کردووە.

باسی ئەوەشیکردووە ئەو کادرەی پەکەکە لە ساڵی 2016 لە شاری کەرکوک بووە چالاکی هەواڵگری و بۆ پەکەکە رێکخستووە و بەرپرسیاری مەیدانی ئایدۆلۆجی بووە.

تائێستا پەکەکە ئەو هەواڵەی پشتراست نەکردووە و رەتیشی نەکردووەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button