سەدر هەڕەشە لە دراوسێکانی عێراق دەکات

لڤین:

رێبەری رەوتی سەدر، ھۆشداری دەدات بە وڵاتانی دراوسێ لەبارەی دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکان پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و پێویستە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تریش، دەستوەردانی تێدا نەکەن.

ئەگەر وڵاتانی دراوسێ بەترساندن و تۆقاندن دەستوەردان لەهەڵبژاردنەکانی عێراقدا بکەن، ئەوا ئێمەش لەداهاتوودا بەهەمان شێوە مامەڵە دەکەین.

سەدر بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چاوی لە بردنەوەی زۆرترین کورسیە، کە لە هەڵبژاردنی رابردووشدا هاوپەیمانێتیەکەی بە ناوی سائیرون دەنگی یەکەمی بردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button