له‌ ناحیه‌ی هه‌ریر بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە دوو کەس کوژرا

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر، له‌ناو بازاڕی ناحیه‌كه‌ كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كردوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراون، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش له‌شوێنی روداوه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی رێگری له‌زیاتر تێكچونی بارودۆخه‌كه‌ بگرن.

كاروان كه‌ریم خان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی هه‌ریر به‌ میدیاکانی راگه‌یاند،” ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ناو بازاڕی ناحیه‌ی هه‌ریر كه‌سێك ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی كردوه‌ و له‌ئه‌نجامیشدا دوو كه‌س كوژران، هۆكاری شه‌ڕه‌كه‌ش بۆ بونی كێشه‌ و ناكۆكی پێشتری نێوان هه‌ردو لایه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا بەڕێوبەری ناحیەکە ئاماژەی بەوەداوە،” بۆئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌ له‌ كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی روداوه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانیان خستوه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ رێگری له‌ هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك بكه‌ن كه‌ ببێته‌ هۆكار بۆ زیاتر تێكچونی دۆخه‌كه‌”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button