ئەردۆغان: ماکگۆرک پاڵپشتی تیرۆر دەکات

لڤین:
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، کەسێک هەیە بەناوی ماکگۆرک کە پاڵپشتیی تیرۆر دەکات و ئەم کابرایە وەک بەڕێوەبەری یەپەگە/پەیەدە وایە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ پووتین و لەکاتی گەڕانەوەی لە رووسیا لە نێو فڕۆکەدا بە میدیاکارانی راگەیاند “(مەکگۆرک)، لە راستیدا ئەوە ناوێکە کە پاڵپشتیی تیرۆر دەکات. ئەم کابرایە وەک بەڕێوەبەری یەپەگە/پەیەدە وایە. هەڵبەت ئەم گوتەیەی من بەشێوەیەکی جدیی کەسانێک ناڕەحەت دەکات. ئەمە دەزانین. بەڵام ئەو کەسێکە دەست لەناو دەست و شان بە شانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەسووڕێتەوە.”.
ئەو وتیشێ:  شان بە شان سووڕانەوەی لەگەڵ ئەوانەدا بەشێوەیەکی جدیی ناڕەحەتم دەکات. ئێستا تێکەڵبوونی لەگەڵ رێکخراوەکانی تیرۆر، پێکەوەبوونیان، خۆی لە خۆیدا گوزارشت لە پێگەی ئەو دەکات.
ئەردۆغان باسی لەوەشکرد کە “زوو یان درەنگ پێویستە ئەمریکا لەوێ بکشێتەوە و ناوچەکە بۆ گەلی سووریا جێبهێڵدرێ”.
ئاژەی بەوەشکرد: ئەمریکا وڵاتێکی ناتۆیە و تورکیاش وڵاتێکی ناتۆیە. ئایا ئەمریکا لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە، پەیەدە و یەپەگە کاردەکات یان لەگەڵ تورکیا کە لە ناتۆ بەیەکەوەین؟ پێویستە ئەمریکا بڕیاری ئەوە بدات. من پێشنیازی دووەمیان دەکەم.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button