وەزارەتی کارەبا بە ئۆنلاین سکاڵا وەردەگرێت

لڤین:

وەزارەتی كارەبا لە رێگەی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی دەخاتە گەڕ و دەڵێت راستەوخۆ وەڵامی سكاڵای هاوڵاتیان دەداتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم دەڵێت، لەسەر راسپاردەی وەزیری كارەبا بۆ بەدواداچوون و وەڵامدانەوەی خێرای سكاڵای هاوڵاتیان؛ پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بەگەڕ خرا.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە هاوڵاتیان دەتوانن راستەوخۆ سكاڵا و داواكارییەكانیان لەرێگەی پۆرتاڵی خزمەتگوزاریی سكاڵای ئەلكترۆنی بنێرن و لەلایەن نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتەوە بەدواداچوونی بۆ دەكرێت و لەماوەیەكی كەمدا وەڵامیان دەدرێنەوە.

وەزارەتەکە  دەشڵێت “لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بۆ نووسینگەی وەزیر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان بنێرن”.

کلیک بکە بۆ گەیاندنی سکاڵاکەت

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button