نوێنەرەکەی ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری دوای ١١٢ رۆژ لە زیندانەکانی هەولێرەوە دیپۆرتکرایەوە

لڤین:

دوای ١١٢ رۆژ لە زیندانەکانی هەولێر نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور خۆرھەڵاتی سوریا دیپۆرتی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە.

نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەریی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ھەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووە، جیھاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا لە ھەولێر، دوای ١١٢ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە، دیپۆرتی رۆژئاوای کوردستان کراوەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە  ئاسایش، بە جیھاد حەسەنیان راگەیاندوە، بەھیچ جۆرێک نابێت بگەڕێتەوە ناو شاری ھەولێر و ئەوشارە  بۆ ئەو قەدەغەیە، ھاوکات ناسنامە و کەلوپەلە تایبەتییەکانیشیان لێسەندووە و ھیچ شتێکیان پێنەداوەتەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button