لە لڤینەوە فۆڕمی دەرچوانی گەشتوگوزار دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن پڕ بکەنەوە

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی، داوا له ته‌واوی ده‌رچووانی ئه‌كادیمی گه‌شتوگوزار ده‌كات فۆڕمی دامه‌زراندنی ئه‌لكترۆنی پڕ بكه‌نه‌وه تا له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان دابمه‌زرێن.
گه‌شتوگوزاری سلێمانی ده‌رفه‌تی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاری بۆ ت ده‌رچووانی گه‌شتوگوزار (زانكۆ ، په‌یمانگا ، ئاماده‌یی) خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به‌پێی پێوه‌ری ڕیزبه‌ندی بڕوانامه و نمره و ساڵانی ده‌رچوون، بۆ له‌مه‌ودوا له پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی داده‌مه‌زرێن.
بە گوێرەی پلانی گەشتوگوزا ده‌رچووانی بواره‌كه دوای تۆماركردنی ناو و زانیارییه‌كانیان، له لایه‌ن گه‌شتوگوزاری سلێمانیه‌وه خولی راهێنانیان بۆ ده‌كرێته‌وه و به‌پێی پسپۆڕیان ده‌خرێنه سه‌ر كار له ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی خاوه‌ندارێتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 1500 پڕۆژه‌ن.
كه‌سی پاڵێوراو بۆ كاركردن پێویسته باجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزاری سلێمانی بۆ دروست بكرێت و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ڕه‌زامه‌ند بێت، ئه‌و كات خاوه‌ن كاران دایانده‌مه‌زرێنن له پڕۆژه‌كانیان به‌پێی پسپۆڕی و لێهاتووییان له زمان و پسۆڕی و ئه‌زموونی كاركردنیان.
گەشتوگوزاری سلێمانی چەند خاڵێکی دیایر کردووە بۆ ئەو کەسانەی خواستی دامەزراندنیان هەیە:
١/به له به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ته‌ندروستی، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم ته‌نها به شێوازی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێت.
٢/ژماره‌ی ته‌له‌فون به دروستی بنوسرێت، تا له‌ڕۆژانی داهاتوو له‌لایه‌ن گه‌شتوگوزاری سلێمانی په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه بكرێت كه ئاماده ده‌كرێن بۆ كاركردن.
٣/هیچ خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ناتوانێت تاك لایه‌نه ده‌رچووان دابمه‌زرێنێت، تا ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی له‌سه‌ر نه‌بێت.
٤/ پرۆسه‌ی پڕكرنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی به به‌رده‌وامی و ٢٤ كاتژمێر كارایه بۆ پڕكردنه‌وه.
٥/بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به داسیار محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و به بازاركردن له گه‌شتوكوزاری سلێمانی له ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فونی ٠٧٧٠١٥٢١٩٢٩.