به‌شى هه‌ره ‌زۆرى پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق به‌ناوى كه‌سایه‌تیه‌ هه‌واڵگریه‌كانه‌وه‌یه‌

لڤین:
وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق دەیەوێت لەگەڵ سێ وڵات ڕێککەوتننامەی گێڕانەوەی پارە بەقاچاغبراوەکان واژۆبکات، ئەوانیش هەریەک لە(میسر، ئوردن‌و سویسرا)ن.
ئەحمەد لعێبی، وتەبێژی وەزارەتی دادی عێراق له‌و بەیاننامەیەدا دەڵێت “کۆنگرەی گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکان هەنگاوی یەکەمبوو بۆ گێڕانەوەی ئەو پارانە، دەرئەنجامەکانی کۆنگرەکەش بریتیبوو لەڕوکردنە گرێدانی ڕێککەوتننامەی دووقۆڵی لەگەڵ چەند وڵاتێک کە پارەیان لەناو عێراقدا هەیەو لەبەرامبەریشدا حکومەتی عێراق داوای پارە بەقاچاغبراوەکانی خۆی دەکاتەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی داد وتیشی “ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ ئەو وڵاتانە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە ئەو پارەو زەویانەی لەلایەن ڕژێمی پێشوو دەستیان بەسەرداگیراوە، بۆ خاوەنەکانیان دەگێڕدرێنەوە، لەبەرامبەریشدا پارە بلۆککراوەکانی عێراق لەو وڵاتانە کە بەناوی کەسایەتییە هەواڵگرییەکانەوەیە ئازاددەکرێن”.
 ئەوەشی وتوە، چەندین لایەنی هەرێمیی‌ و نێودەوڵەتیی خواستیان هەیە ئەو جۆرە ڕێککەوتننامانە لەگەڵ عێراقدا کارابکەن.
 بەدوریشی زانیوە داتایەکی ورد لەسەر قەبارەی پارە بەقاچاغبراوەکانی عێراق لەبەردەستدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button