پۆرترەیتی فەرهاد زیرەک لای من

(١)

هاوینی ساری دووهەزار و حەفت، بێستوون نووری( ئەوکاتی سەرنووسەری رۆژنامەی جەماوەر بوو)، پێیگۆتم “ئەگەر بتوانی قەناعەت بە فەرهاد زیرەکی بینی چاوپێکەوتنت لەگەر بکات، گرنگە”.

(٢)

تەلەفۆن و ناونیشانی ماریانم نەدەزانی، پرسیم، گۆتیان لە پشت تەڕە فرۆشەکانی بەستەپیازەیە، سبەینەکی( گۆتیان بەس بە دانی سبەینان لە مارێیە)، سەیارەم لەپێش دوکانی تەڕە فرۆشەکانی سەر جادەی بەستەپیازەی راگرت.
+لە یەکەک لە دوکاندارەکانم پرسی “ماری فەرهاد زیرەکی لە کیهان کۆرانەیە؟”
+گۆتی” لە یەکەم کۆرانەیە”، لە کۆرانەکەی چوومە ژۆرێ، کۆرانەکی تەسک، خانیەکانی هەموو کەون بوون، لە ناوەڕاستی کۆرانەکەی پیاوەکی بە تەمەنی سەرسپی لەسەر بانی دەرگەی حەوشەی یەکەک لە خانیەکان راوەستابوو، کراس و شەروارەکی رەساسی کەونی لەبەربوو( جغارەی دەکێشا)، سەر دەرگەی حەوشەیان وەکی سەربانی خانی بوو، بەرام ستارەکی کورتی هەبوو.

+سەلامم کرد، گۆتم” زەحمەت نەبیت ماری فەرهاد زیرەکی لەو گەڕەکەیە؟!”
-بەرێ، فەموو…
+ ئاخر ئەمن دەچمە ماری فەرهاد زیرەکی ..
-دەیناسی( بە پێکەنینەوە) –
+بەرێ دەیناسم…..
-نایناسی، ئەگەر بتناسیبایە، دەتزانی، فەرموو کاکە ئەمن فەرهاد زیرەکم….”
+(وەمزانی بە سوعبەت وەدەرێ)، گۆتم “خارە ئەمن رۆژنامونووسم، لۆ چاوپێکەوتنی دەچمە ماریان….
-مادام لۆ کنە من هاتی، فەرموو وەرە دانیشە چایەکی بخۆ، بەس بەخوای ئەمن چاوپێکەوتنی ناکەم….
+( موسەیتریم نەما، تێگەیشتم وەزعەکە لە سوعبەتی دەرچوو، بەس هێشتا بەتەواوی باوەڕم نەکردبوو ئەوە فەرهاد زیرەک بیت، لە دری خۆم گۆتم رەنگە بابی بیت، یان برا گەورەی، ئەمن فەرهادم نەدەناسی، لە تەلەفزیۆنەکان دەرنەدەکەت، قەت شریتەکی ئەوم نەکڕیبوو، پێشتریش یەک دووجار لە تۆمارگەکان وێنەی ویم دیتبوو گەنج بوو، ئەویش چونکە گوێم لە دەنگی نەدەگرت، بە دیقەت تەماشام نەکردبوو، لۆیێ پێموابوو دەبی فەرهاد گەنج بیت).
لەکاتی چا خواردنەوە زۆر محاوەلەم لەگەری کرد کە چاوپێکەوتنەکەی بکات، نەهاتە قەناعەت….
گۆتم” هونەرمەندەکانی دیکە مەمنون دەبن چاوپێکەوتنیان لەگەر بکرێت، ئەدی باشە پێمنارێی ئەتو بە چ دەژی؟!

-گۆتی” ئەمن دوکانی پایسکلم هەیە لە مەیدانی پایسکلان، پایسکلی چادەکەمەوە، دەفرۆشم، بەوەی دەژم…”
+ باشە ئەدی راستە دەرێن ئەتو برایەکت هەیە لە خۆت گچکەترە، زۆر دەنگی خۆشە، بەرام ئەتو لێناگەڕێی گۆرانی برێ، باشە ئەتو بەخۆت بەو نەوعەی دەژی، لۆ غەدر لەوی دەکەی ؟!
-کەمەک بێدەنگ بوو، پاشان ئاخەکی هەرکێشا گۆتی” نا وەنیە، بەرام هونەر هیچ سودەکی لۆمن نەبوو هەتا لۆ وی هەبیت، هەمووی ئێش و ئازارە”، کەمەک بێدەنگ بووم لەدری خۆم گۆتم بەرکم قەناعەتی بگۆڕێ، بێدەگیەکەی شکاندو گۆتی” برام ئەمن مقابەلەی ناکەم، ئەگەر هەتا مایمە لەگەر یەک شوێنی مقابەلەکم کرد، وەرە قۆرەکم ببڕە..”
( پێشکەشکار دەرون گێژەن لە رێگەی برادەرەکی من زۆر محاوەلەی کرد بیباتە بەرنامەی شەقامی ئێن ئارتی دوو، نەچوو)
+ پێش ئەوەی بڕۆم، گۆتم” ئەو قسانەی کردت، ئەگەر بیکەمە راپۆرتەک ئاسایە؟
– گۆتی نا، قەبوڵم نیە….

(( بە درشکایی گەڕامەوە لای تەڕە فرۆشەکان، تەرە فرۆشەکە پرسی” چبوو نەتدیتەوە” تاقەتم نەبوو جوابی بدەمەوە، سلفەکم لە سیارەی دا، رۆیشتم))

(٣)

ئەمن پێشتر هیچم لە بارەی فەرهاد زیرەکی نەدەزانی، دوای ئەو سەردانەی لە خەرکی دیکە زانیم کە لە هەشتاکان لەسەردەمی شەڕی (قادسیە)ی سەدامی هونەرەکەی لۆ پارە و، عەرد و، بەڕازیلی و سەفەری خاریج هەڕاج نەکردیە.

(( پاش ئەو سەردانەش، ئەو قەناعەتەم لۆ دروستبوو، فەرهاد بە مانای کەلیمە لەو هەولێریانەیە کە تەنازول ناکا))

(٤)

هەنوکە، لە بەر خاتری بانگەشەی هەڵبژاردن دەرگەی بەرپرسان کرایتەوە، فەرهاد زیرەکی لە کن ئەو بەرپرس و مەسولانە دەبینم، پێم سەیرە، زۆرم پێناخۆشە، ئاخر فەرهاد زیرەک زیاتر لە چل سارە، لە دەرکەتن لەگەر بەرپرسان بەڕۆژیە!
حەتمەن هۆکارەکەی کۆمەڵایەتی بوونی فەرهادیە کە هەندێک کەس بەهەڵە لەو سەردانە تێدەگەن، دەنا فەرهاد پێویستی بە پارە نیە، ئەو خاوەنی دری هەولێریەکانە.

(( حەیف، هەزارجار حەیف لۆ توو فەرهاد زیرەک کە چاردە سار پێش ئێستا ئەو چاوپێکەوتنەت لەگەر رۆژنامەی جەماوەر نەکرد!))

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button