قوباد تاڵەبانی: دەنگدان بە لایەنە بچوک و بێ کاریگەر و موزایدچیەکان دەنگدانە بە پارتی بە ناڕاستەوخۆ

لڤین:

سەرۆکی هاوپەیمانی کوردستان، بەپێی ئەو توانایانەی لە بەردەستماندا ھەبووە توانیومانە كێشەكان چارەسەر بكەین ،قەسەم بەخوا پارتی ئەو ڕۆژە بەچاوی خۆی نابینێت بە تەنیا حكومی كوردستان بكات.

ئەمرۆ ( چوارشەممە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ )،کەرنەڤاڵی هاوپەیمانی کوردستان لە گەرمیان بەڕێوەچوو، لە میانی کەرنەڤاڵەکدا کە هاوپەیمانی کوردستان پێنج کاندیدی لەو سنورەدا هەیە، قوباد تاڵەبانی وتارێکی پێشکەشکردوو ڕاشیگەیاند، ” ھەندێ لەو كاندیدانەی خۆیان كاندید كردووەتەوە لە چوار ساڵی ڕابردوودا یەك قسەیان لە پەرلەمانی عێراق نەكردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” بۆ دابینكردنی بودجە بۆ كوردستان دەرگای لایەنە عێراقیەكان نەما لێینەدەین، ئێمە بەبێ هاشوو هوش کارمان دەکرد، ئەوانیش بەقیڕە قیڕ هەر خەریکی موزایەدە بوون”.

هەروەها ئەوەیشیخستەڕوو، ” کێشەی نیشتەجێ بوون بە تەواوی چارەسەر دەکەین بەتایبەت بۆ خەڵکی هەژارو کەمدەرامەت، هەرچەندە بەپێی ئەو توانایانەی لە بەردەستماندا ھەبووە توانیومانە كێشەكانی گەرمیان چارەسەر بكەین”.

لە بەشێکی تری وتەکانی قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان ناردو وتی، “پارتی ھەموو ھەوڵێكدەدات پێگەی یەكێتی و گۆڕان لاواز بكات، قسەم بەخوا پارتی ئەو ڕۆژە بەچاوی خۆی نابینێت بە تەنیا حكومی كوردستان بكات”.

ئەوەشی خستەڕوو، پارتی پێی خۆشە خەڵک دەنگ بە هێزە بێ کاریگەر و بچوکەکان بدات چونکە پارتی هەموو هەولێک دەدات پێگەی یەکێتی و گۆران لاواز بکات،پارتى دەیەوێت  شتێک نەمێنێت بەناوی هاوسەنگی هێز لە کوردستان بۆ ئەوەى خۆى  دەبێتە ئاغاو کوێخای ئەم کوردستانەو لە هەولێرو بەغداش هەر قسە قسەى ئەو دەبێت، بۆیە قەسەم بە خوا ئەو رۆژە بەچاوی خۆیان نابینن”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button