موقتەدا سەدر هۆشداری توند دەداتە کاربەدەستانی هەرێم

لڤین:

رێبەری رەوتی سەدر، دەبێت سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکەی هەولێر دەستگیر بکرێن.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، جارێکی تر تویتێکی سەبارەت بەکۆنگرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” هێشتا چاوەڕوانیی جێبەجێکردنی بڕیاری دەستگیرکردنی بەشداربووانی کۆنگرەکەی هەولێرن”.

لە بەشێکی تری تویتەکەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر هاتوە،” ئەگەر بڕیارەکان جێبەجێنەکەن هەڵوێستی نیشتمانیی تووندیان دەبێت و ئەو کاتە “پەشیمانی دادتان نادات”.

رۆژی هەینی 24-09-2021 ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب لە شاری هەولێر، کۆنگرەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) بەست. بەشێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە داوای ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی عێراق و ئیسرائیلیان کرد، بەشێکیشیان دژی ئەوە وەستانەوە و هۆڵی کۆنگرەکەیان جێهێشت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆنگرەکەوە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوون کە لە هەولێر کراوە و ئه‌وه‌ی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ ده‌رچووه‌، “به‌‌ هیچ شێوەیه‌ک بۆچوون و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هه‌رێمی کوردستان نییه‌”.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش رۆژ راگەیێندراوێکی لەبارەی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرامبەر بەو کەسانەی کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن”.

لە هەمان رۆژدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل قسەی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە کرد و گوتی، “ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button