دادگای فێدڕاڵی قەرەبوکردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە

لڤین:

دادگای فیدراڵیی عێراق، تانەکانی حکومەتی لە بارەی شەش بڕگەی یاسای بودجەوە پەسەند کرد و قەرەبووکردنەوەی موچەی فەرمانبەران  رەتکردەوە.

 دادگای فیدڕاڵیی عێراق  تانەکانی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و ئابووری عێراقی لەشەش بڕگەی یاسای بودجە پەسەند کرد.

تانەکانی حکومەت لەو یاسایە ئەو بڕگەیەی کە تایبەتە بە قەرەبووکردنەوەی موچەی فەرمانبەران، کە لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بۆ یاسای بودجە زیادکرا بوو ھەڵیوەشاندەوە.

یەکێکی دیکە لەو تانانەی دادگای فیدڕاڵی پەسەندیکرد، رەتکردنەوەی دانانی باجە بە رێژەی ١٥% لەسەر سووتەمەنی و بەرھەمە نەوتییەکان.

دادگاکە ئەو تانانەی دیکەش کە  پەسەندیکردن، تایبەتن بە پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان و زیادکردنی نرخی گەنم و جۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button