ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی پڕۆژە یاسای چەک گفتوگۆ دەکات

لڤین:

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پڕۆژە یاسای چەک و پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و دوو تەوەری دیکە گفتوگۆ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لە بارەی “خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەرێمی کوردستان – عێراق)” دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم تەوەری دووەمی کۆبونەوەکە “خستنەڕووی ڕەشنووسی (پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان – عێراق)”دەبێت.

ڕەشنووسی (پڕۆژەی ستراتیجی نیشتمانی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان – عێراق ٢٠٢١ – ٢٠٢٥).یش دەخرێتەڕوو.

دامەزراندنی ئەنجومەنێک بە ناوی (ئەنجومەنی متمانە بەخشین بە ناوەندەکان و پڕۆگرامەکانی خوێندن لە دامەزراوەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان – عێراق) بۆ دانانی ستانداردی گونجاو بۆ چەسپاندنی بنەماکانی متمانە بەخشین بە جۆرێک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ستانداردی نێودەوڵەتی و دەستەبەری نایابی ئەکادیمی و ئاکامەکانی پڕۆسەی خوێندن و فێرکردن. ناسی لێوە دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button