توركیا ناسنامەی دیلە كوژراوەكانی بڵاوكردەوە

لڤین: توركیا ناسنامەی دیلە كوژراوەكانی خۆی لە چیای گارە راگەیاند و رەتیكردەوە بە هۆی بۆردومانی سوپای توركیاوە ئەو كەسانە كوژرابن.
ئایدین باروش پارێزگاری مەلەتی لەگەڵ ژمارەیە بەرپرسی دادوەری و سەربازی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و تیایدا ناسنامەی دیلە كوژراوەكانی ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند، ئەو 13 كەسەی كە كوژراون لە ساڵی 2015 و 2016 لەلایەن پەكەكەوە ڕفێندراون و ماوەی 6 ساڵە لە ناوچە جیاجیاكانی باكوری عێراق سەرگەردانن و دواجار لە زیندانی ناوبراوی هەرێمی گارە كوژراون.
ناو و پیشەكانیان:
1. حسین ساری – ئەفسەر 13ی ئابی 2020 لە رێگەی چەولیك-ئامەد گیراوە
2. سێدات یاباڵاك – پۆلیس 28ی تەمموزی 2015 لە رووها گیراوە
3. سەمیح ئۆزبێی – ئەفسەر 18ی ئەیلولی 2020 لەرێگەی دێرسیم ئەرزینجان گیراوە
4. عادل كاباكڵی – سەرباز 2ی تشرینی یەكەمی 2015 لە دێرسیم گیراوە
5. وێدات كایا – پۆلیس 24ی تەمموزی 2016 لە ئامەد گیراوە
6. سولەیمان سونگور – سەرباز 15ی ئابی 2015 لە ئامەد گیراوە
7. مەولود قاوەچی – ئەفسەر 21ی ئەیلوولی 2016 لە جۆلەمێرگ گیراوە
8. موسلیم ئاڵتن تاش – سەرباز 2ی تشرینی یەكەمی 2015 لە دێرسیم گیراوە
9. قەهرەمان مارەش – پسپۆڕی بەرگری ئاسمانی13ی ئابی 2015 لە دیاربەكر گیراوە
10. فەیاز سانت – ئەفسەر لە 2ی تشرینی یەكەمی 2015 لە سەر رێگای تونجەلی گیراوە
11. موسلم ئاڵتون تاس، پلە و وردەكاری بڵاونەكرایەوە
12. ئایدن كۆسە، خەڵكی سەمسوور پلە و وردەكاری بڵاونەكرایەوە
13. محەمەد ساڵح كانجا خەڵكی سامسون پلە و وردەكاری بڵاونەكرایەوە
پارێزگاری مەلەتیە كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دیاریكراوە بۆ پۆستەكەی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو كارە توێكارییكەی لە دەزگای دادی مەلەتی ئەنجام دراوە، 10 لەو كەسانە ناسنامەیان ئاشكرا بووە.
ئەو وتیشی لێكۆڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو سێكەسەی دیكە بەردەوام دەكەن، وتیشی “بەپێی ئەنجامی توێكارییەكان كە لەلایەن داواكاری گشتی و شارەزایانی دادوەری لە پەیمانگای دادوەری مەلەتی ئەنجام دراوە؛ بە تەقەكردن لە منداڵەكانمان لە نزیكەوە، 12 كەس دۆزرانەوە كە لە ناوچەی سەریاندراوە و یەكێكی تریشیان لە ناوچەی سنگی گوللەیان پێبووە”.
هەرچەندە دوای ئەوەی توركیا بە ئۆپراسیۆنەكەی كۆتایی پێهێنا، بەڵام ناوەندی پاراستنی هێزەكانی گەل رایگەیاند كە ئەو دیلانە لەلایەن توركیا بۆخۆیەوە كوژراون، لەبەرامبەردا پارێزگاری مەلەتی رەتیكردەوە ئەو كەسانە لەلایەن حكومەتەوە كوژرابن و وتیشی كەسوكاریان “لە ڕێگادان بۆ پارێزگاكەمان و لەلایەن داواكاری گشتیەوە ئاكار و ئاكاری كاری كوڕەكانیان بۆ دروست دەكرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button