دوو خوێندکار لە راپەڕین گیانیان لەدەستدا

لڤین:
بەیانی ئەمڕۆ پاسێکی خوێندکاران لەسەر ڕێگای حاجی ئاوا و چوارقوڕنە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو، بەهۆیەوە دوو خوێندکار گیانیان لەدەستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی هاتووچۆی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 7:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌سه‌ر ڕێگای نێوان حاجیاوا و چوارقوڕنه دوو ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی قلاب ڤاڵڤۆ و مینی پاسی جۆری هایسی كه پاسی گواستنه‌وه‌ی خوێندكار بووه، پێكیاندادا.
هاتووچۆی راپەڕین ئەوەشی راگەیاندووە “له ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌دا دوو خوێندکار گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانی دیکەش بریندار بوون”.