بۆ دەبێ یەکێتیی بەهێزبێت ؟

لڤین: هەژار سدیق

تایبەت بەوانەی زاکیرەیان زەعیفە.

.

لە راپەڕینی ساڵی 1991، سەرکردایەتی و هێزی پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خاڵی دەستپێك و سەرکەوتنی راپەڕینیان یەکلاییکردەوە.

لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمان لەساڵی1992 و لە پاش ساڵێك دوای کابینەکەی دکتۆر فوئاد مەعسوم، کە بناغەی یەکەم حکومەتی هەرێم بوو، یەکێتی دەستی کرد بە جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی یەکەمی خۆی، لەناو دامەزراوە رەسمییەکانی هەرێمی کوردستان.

یەکێتی وەك بەڕێوەبەری کابینەی حکومەت ، بڕیاریدا بەدامەزراندنی کابینەی دووەم، بە مەبەستی چەسپاندنی بنەما سەرەکیەکانی دەوڵەتدارییەکی تۆکمە تا لەم رێگەیەوە ئەرکەکانی خۆی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و وەگەڕخستنەوەی کارگە و کەرتەکانی پیشەسازی و بیناکردنەوەی دامەزراوەکان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ جێبەجێ بکات.

ئەوکات جەنابی مام جەلال و سەرکردایەتی یەکێتی، ئەم ئەرکە قورسەیان، بۆ دامەزراندنی ئیدارەیەکی خۆماڵی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی کە بەکێشانەوەی فەرمانگەکانی رژێم دروست ببوو، بە هەڤاڵ کۆسرەت رەسول عەلی سپارد، هۆکاری سپاردنەکەش ئەوە بوو، کە کاك کۆسرەت لە ناوەندی سیاسی و سەربازی و جەماوەری کوردستاندا، بە کەسی سەردەمە سەختەکان و یەکلاییکردنەوەی ئەرکە قورسە نیشتمانییەکان ئەژمار دەکرا.

كاك کۆسرەت، لەهەنگاوی یەکەمدا بە رێکخستنەوەی داهاتەکانی هەرێم، مووچەی فەرمانبەرانی بە %100 زیاد کرد، کە ئەوکات داهاتی مووچەخۆری هەرێم زۆر زیاتر بوو لە مووچەخۆرانی هەردوو وڵاتی عیراق و سوریا، دوای ئەوەش دەستکرا بە پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەناو شار و گوندەکان، زۆرینەی خەڵکی راگوێزراوی گوندەکان گەڕانەوە سەر زەویە کشتوکاڵیەکانی خۆیان، کەرتی کشتوکاڵ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، ئەوکات دانیشتوانی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست، بە هەرێمی کوردستانیان دەگوت کوێت، راستە ئێمە ئەوکات و ئێستاش ناگەینە ئاستی کوێت، بەڵام ئەگەر شەڕی ناوخۆ نەبوایە، کە پارتی هەڵیگیرساند، هەرێمی کوردستان هیچی کەمتر نەدەبوو لە کوێت و وڵاتانی تر.

لە هەموو ئەو کاتانەی کە دەسەڵاتی جێبەجێ کردن لای یەکێتی بووە، ژیان و گوزەرانی خەڵك و بازاڕ و بازرگانی لە ترۆپکدا بووە. کابینەکانی دکتۆر بەرهەم ساڵح لە ئیدارەی سلێمانی و دوو ساڵەکەی لە ئیدارەی یەکگرتوودا، ئاستی پەرۆشی و دەوڵەتزانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی نیشاندا، لە رێگەی قەرزە جۆراوجۆرەکان و پڕۆژەی تواناسازی کابینەکانی یەکێتی، بناغەیەکی پتەویان داڕشت بۆ بنەماکانی دەوڵەتداری.

سەبارەت بە بەهێزیی یەکێتی، دیسان بە بیر خەڵکی کوردستان و دەنگدەرانی یەکێتی دێنمەوە، رەنگە بیرتان نەمابێت، لەساڵی 2005 لە یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراقدا، لیستی یەکێتی لە هەرێم زۆرینەی دەنگی خەڵکی بەدەستهێنا، لەم ساڵەوە تا پێش نەخۆشکەوتنی مام جەلال، ئاستی ژیان و گوزەرانی خەڵك، بەشێوەیەك گەشەی کرد کە نموونەی نەبوو لە مێژووی عیراق و کوردستاندا، فەرمانبەران بە مووچەکانیان، ئاستی ئابوورییان چووە سەر و خانوو و ئۆتۆمبیل و هەموو هۆکارەکانی ژیانیان دابین کرد، بێگومان بازاڕ و بازرگانیش لەوپەڕیدابوو، کە هۆکاری ئەمەش متمانەی خەڵك و زۆرینەی دەنگەکانی یەکێتی بوو، وەك حزبی پلە یەکی کوردستان.

دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال و کێشەکانی ناو یەکێتیی و پیلانە یەك لەدوای یەکەکانی وڵاتانی دەوروبەر، عیراق و کوردستانیش کەوتنە دۆخێکی نەخوازرا و، پارتی دیموکراتی کوردستانیش بەحسابی زۆرینەی پەرلەمانیی، خەڵك و خاکی کوردستانی دووچاری سەدان کێشەی مەترسیدار کردەوە، ئەو یەکڕیزیەی نێوان هێزە سیاسییەکان، کە مام جەلال و یەکێتی لەسەر حسابی خەبات و قوربانی یەکێتییەکان دروستیان کردبوو، پارتی هەمووی تێکدا، بەغدا و هەولێری کردبوو بەدوو دەوڵەتی دوژمن بەیەکتر، لەهەمان کاتدا بەبێ بەغدا تەنانەت نەیدەتوانی مووچەیەكیش بداتە فەرمانبەرەکانی خۆشی، نەك هەموو کوردستان.

پارتی ئەوەندە پشتی بە تورکیا قایمکردبوو، بۆیە دوو مانگ بێ خەم و خەیاڵ، بە دیار داعشەوە دانیشتبوو، دەیگووت ئەمە دراوسێ نوێیەکەمانە و پەلاماری کوردستان نادات، دوای ئەنفالکردنی شنگال، ئەگەر یەکێتی فریا نەکەوتبایە، هەولێریش بەدەردی شنگال دەچوو.

ئەمساڵیش، وەفدی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، شەو و رۆژ و مانگی بەیەکەوە گرێدا، تا کەتنی کابینەکانی پارتی بە رێژەیەکی سنووردار چاککردەوە، ئێستاش ئەگەر 200 ملیار دینارەکەی هەوڵەکانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم قوباد تاڵەبانی نەگاتە هەولێر، هەر دەبێ مووچەخۆر بە لێبڕین و لێخواردن مووچەکەی وەربگرێت.

ئەگەر بمانەوێ ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و جووڵەی بازاڕ و بازرگانی بگەڕێنینەوە دۆخە ئاساییەکەی خۆی و داهاتی کوردستانیش بخرێتەوە ناو خەزێنە راستەقینەکەی دەوڵەت و لە دەستی گەندەخۆری خاوەن تەلارە بەرزەکان دەربێنین، دەبێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حزبی پلە یەکی هەڵبژاردن بێت.

بۆ دڵنیابوونیش لە داهاتووی گەلەکەمان و هەرێمەکەمان، دەبێ دەنگی خۆمان بۆ بەهێزکردنەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بخەینە ناو سندوقەکانی دەنگدان، دڵنیابن بە شکستی یەکێتیی، داهاتووی تاك و هەرێمەکەشمان دەکەوێتە بەر مەترسی لەناوچوون، هەر وەك چەند مانگێك بەر لە ئێستا ناوەندە نێودەوڵەتیەکانیش پێیان وتین، کە ئەم هەرێمە بەم شێوەیەی ئێستای ناتوانێت بمێنێتەوە

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button