سەرۆكی حكومەت و نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لەبارەی شەنگالەوە كۆبوونەوە

لڤین: سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبویەوە و جەختیان لە جێبەجێكردنی رێكەوتنێ نێوان هەرێم و بەغداد كردەوە بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی شەنگال.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە، 14-2-2021 لە هەولێر بەڕێوەچوو، بەپێی راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دابین بكرێت.
لە كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی دانوستانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵی و میكانیزمەكانی چارەسەركردنی كێشەكان كراوە، بەتایبەتی جێگیركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی 2021ی عێراقدا.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگی جێبەجێكردنی رێكەوتننامەی شەنگال كرایەوە كە دەبێت وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت لەپێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەكە.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button