گۆڕان: ئه‌وه‌ به‌سه‌رچوو پارتی به‌كۆسته‌ر خه‌ڵك بگوازێته‌وه‌ بۆ ته‌زویر و ده‌نگیان پێ بدات

لڤین:

مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچوو پارتی به‌ كۆسته‌ر خه‌ڵك بگوازێته‌وه‌ بۆ ته‌زویر و ده‌نگیان پێبدات.

مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه‌: “كارتی به‌هێزی پارتی، نه‌چوونی خه‌ڵكه‌ بۆ ده‌نگدان، به‌شێكتان‌ كاتێك ئه‌و مانشێته‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌خوێننه‌وه‌ و پێكه‌نینێكی گاڵته‌جاڕی بۆ ده‌كه‌ن، نا هه‌قتان ناگرین، چونكه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوتر ساخته‌كاری كردوو بۆشی چووه‌سه‌ر، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ جیاوازه‌”.

مه‌كۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باره‌ی جیاوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی رابردوو به‌م جۆره‌ شیكردنه‌وه‌ی بۆ كردووه‌:

1- ئه‌و ئامێره‌ی كاغه‌زی ده‌نگدانی ده‌خه‌یته‌ ناو ئه‌گه‌ر دوو ده‌نگت دابێ، ئه‌وا ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ و نایه‌ڵێ بچێته‌ ناو سندوقه‌كه‌وه‌، پێشتر وا نه‌بوو.

2- ئێستا به‌ حوكمی دروست بوونی بازنه‌ی ده‌نگدان، كه‌س ناتوانێ ده‌نگ به‌ كاندیدێكی تر بدات واته‌ ته‌نها له‌و بازنه‌یه‌ی خۆی ده‌توانێت ده‌نگ بدات، ئه‌وه‌ به‌ سه‌رچوو پارتی به‌ كۆسته‌ر و پیكاب بنكه‌ به‌ بنكه‌ خه‌ڵك بگوازێته‌وه‌ بۆ ته‌زویر و ده‌نگیان پێ بدات.

3- كاندیده‌كان هه‌موو خه‌می ده‌رچوونی خۆیانن، چۆن پێی ده‌كرێت هاوكاری كه‌سێكی تر بكات تا ئه‌ویش ده‌ربچێت.

مەکۆی هەڵەبجەی بزووتنەوەی گۆڕان، لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەیشداوە،” ناڕه‌زایی له‌ناو پارتی زۆر بووه‌ به‌ نموونه‌: كاندیدێكی هه‌ركی هه‌یه‌ له‌ناوچه‌ی زراره‌تی هه‌موو پۆسته‌ره‌كانی ده‌دڕێنن و خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ پابه‌ندی حزبی نابن و ده‌نگی پێناده‌ن، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی مێژوویه‌كی كۆنیان له‌ دژایه‌تی كردن و دوژمنایه‌تی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه ناڕه‌زاییه‌كان گه‌یشتوەته‌ ئاستی به‌رپرس به‌ حوكمی هه‌ندێك كه‌س به‌ پله‌ و پۆست شایه‌نی ئه‌و شوێنه‌ نین كه‌ لێی دانراون و هه‌ندێكی تر شایه‌نی ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ جێی ئه‌وان داننه‌راون، ئه‌وه‌ قسه‌ی من نییه‌ قسه‌ی خودی خۆیانه‌”!.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button