بافڵ تاڵەبانی: ئەو غەدرانەی لە کەرکوکیەکان دەکرێت خەریکە ئەگاتە ئاستێک قابیلی قبوڵ نابێت

لڤین:

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ئەو غەدرانەی کە لە کەرکوکییەکان ئەکرێت و بەردەوامی هەیە خەریکە ئەگاتە ئاستێک کە قابیلی قبوڵ نابێت.

بافڵ تاڵەبانی، دوای سەردانی بۆ کەرکوک پەیامێکی بڵآوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بە گرنگی کەرکوک کردووە لە مێژوی حزبەکەیدا و دەڵێت “کەرکوک بۆ ئێمە قودسی کوردستانە” و دەشڵێت ئەو شارە “ئەمانەتی مام، خوێنی شەھیدان و کوڕانی شۆڕشی نوێیە کە خوێنیان بۆ بەخشی و بۆ ساتێکیش کەرکوکییەکانیان جێنەھێشت، بۆیە کەرکوکییەکان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین”.

هاوسەرۆکی یەکێتی دەشڵێت “ئێمە باوەڕمان بە ئاشتی، برایەتی و پێکەوەژیانە بەڵام ئەو غەدرانەی کە لە کەرکوکییەکان ئەکرێت و بەردەوامی هەیە خەریکە ئەگاتە ئاستێک کە قابیلی قبوڵ نابێت”.

تاڵەبانی وتوشیەتی “دەستی برایەتی بۆ ھەموو نەتەوە و پێکھاتە و ئاینزاکان درێژدەکەین و باوەڕمان بە شەراکەت و پێکەوە ژیانە بەڵام لەمافی نەتەوەیی خۆشمان خۆشنابین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button