باندێکی ساختەکردنی کارتی زیرەکی ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان دەستگیرکران

لڤین:
وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێم رایگه‌یاند، باندێكی ساخته‌كردنی كارتی زیره‌كی ڤاكسین ده‌ستگیركراوه، داواش لە خەڵکی دەکات کارتی ساختە بەکار نەهێنن چونکە لە هەرشوێنێک ئاشکرا ببێت روبەڕوی لێپرسینەوە دەبن.
سامان به‌رزنجی له کۆنفرانسێکی رۆژنامەواندا رایگه‌یاند، باندیکی ساختەکردنی کارتی زیرەکی ڤاکسین دەستگیرکراون کە له‌به‌رامبه‌ر دروستكردنیدا بڕێك پاره‌یان لە خەڵک وه‌رگرتووە.
وەزیری تەندروستی ئاشکرای کرد لە ئێستادا باندەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان و هه‌ركه‌سێك كارتی ڤاكسینی ساخته‌ی پێ بگیرێت له فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش راسته‌وخۆ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، كه‌س ناتوانێت به‌ته‌واوی كارته‌كه ساخته بكات چونكه كۆدی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره و به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌مییانه دروستكراوه.