یەکێک لە رێکخەرانی کۆنگرەکەی هەولێر لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

لڤین:

ویسام حەردان لە پۆستی سەرۆکی سەحوە دوورخرایەوە بەهۆی ئەوەی یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی سەرەکی کۆنگرەکەی رۆژی هەینی شاری هەولێر.

دەستەی دامەزرێنەری سەحوەی عیراق  لە نووسراوێکدا رایگەیاند “بڕیار دراوە بە  راسپاردنی شێخ موحەمەد عەلی سلێمان بۆ راییكردنی كاروباری سەحوە لە شوێنی ویسام حەردان”.

ئەو بڕیارەی دەستەکە بە نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی یراق کراوە  تا ئێستا بە فەرمی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیارەکە پەسەند نەکراوە.

رۆژی هەینی 24ی ئەیلولی 2021 لە شاری هەولێر کۆنگرەیەک بەڕێوەچوو تیایدا یەکێک لە بڕیارەکانی کۆنگرەکە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عیراق لەگەڵ ئیسرائیل ئەوەش کاردانەوەی هەرێمی و ناوخۆیی توندی لێکەوتەوە.

رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی دادگای باڵای عیراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ھەریەک لە میسال ئالوسی و سەحەر کەریم و ویسام حەردان دەرکرد کە بە رێکخەری سەرەکی کۆنگرەکە تۆمەتبارن.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button