کاردانەوەکان دژی وتەکانی سەرۆک و جێگری پەرلەمان گەیشتە بنەماڵەی بارزانی

لڤین:

سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى، رەخنە لەوتەکانى ئەمرۆی رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و هێمن هەورامى جێگرەکەى دەگرێت و دەڵێت، تاوانبارکردنى یەکتر هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات.

ئەمرۆ ( دووشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان وەڵامی وتەکانى ڕۆژی ڕابردووی نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و جێگرى سەرۆکی پارتى دایەوەو کە ڕایگەیاندبوو،” تەنها حزبێک لەسەر ئاستی ناوخۆی و عێراقی هەرێمی حسابی بۆ بکرێت پارتییە”، ڕایگەیاند پارتى زۆرینەیەکى ساختەیە، هەر ئەمڕۆیش لەبەرامبەردا هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان وتى، پارتى لە ٤٥ کورسى زیاترەو ئەوە لایەنەکانى دیکەن بە تەزویر خۆیان سەپاندووە و ئەگەر لە شوێنیتر پارتیبوون یەکجار جێی شانازی بێت لەم زۆنە کە لە ڕێی نەتائیجی وەک ئەلبیسەکە خۆیانسەپاندووە دووجار جێی شانازییە.

پاش ئەو لێدوانانە لە نوسینێکدا کە لە هەژماری فەرمى خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردوەتەوە، ئەدهەم بارزانى سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى، نوسیویەتی،”هەرچۆنێک ئەو پرسە لێک بدرێتەوە، تاوانبارکردنی یەکتر وەکوو دوو بەرپرسی دەستەی سەروکایەتی پەرلەمان، کە هەستیارترین جومگەی دەسەڵات، کە دەسەڵاتی یاسادانانە لە کوردستان، هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات، چونکە ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە بەڕێزە ئاگاداری لە پێشینەیان لەبارەی تەزویری لایانەکانیان هەیە، ئەی بە چ لۆژیکێک بەرپرسیاریەتی ئەو جومگە هەستیارەی دەسەڵاتی کوردستانیان لەئەستۆ گرتووە کە ھەر وەک خۆیان دەلێن «نە من »، لە سەر بنەمای تەزویر و موزەیەفی و ساختکاری”.

دەقی نوسینەکە:

 

بە ناوی خوای مەزن

برایان خۆشکان

وێرای سڵاو و رێزم بۆ ئێوەی خۆشەویست

ئەمڕۆ لە وەڵام و وەڵام کاریەکی توند دا، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی لەتێوەگڵانێکی ناپێویستی ریکلامی هەڵبژاردن دژی یەکدی، حزبەکانیان بە ساختەکاری تاوانبار کرد،

رێزدار سەرۆکی پەرلەمان دەلێ:

« … کە تەنیا حساب بۆ پارتی بکرێ، حسابکردن لەسەر چی و لەسەر چ بنەمایەک، لەسەر ئەو زۆرینە موزەیفە و ساختەکاریەیە کە هەیە».

لەلایدیکەوە رێزدار جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە وەڵامدا پێی دەڵێ:

« خەڵکی کوردستان ئەوەندە زاکیرەی زەعیف نیە و ئەزانێ کێ لە کوردستان تەزویری کردووە، خەلکی کوردستان ئەلبیسەکەی باش لە بیرە » و حەوێجە وەکوو نمونە و ناوەندی تەزویر وەبیر دێنێتەوە.

هەرچۆنێک ئەو پرسە لێک بدرێتەوە، تاوانبارکردنی یەکتر وەکوو دوو بەرپرسی دەستەی سەروکایەتی پەرلەمان، کە هەستیارترین جومگەی دەسەڵات، کە دەسەڵاتی یاسادانانە لە کوردستان، هیچ پاساوێک قبوڵ ناکات، چونکە ئەگەر ئەو دوو کەسایەتیە بەڕێزە ئاگاداری لە پێشینەیان لەبارەی تەزویری لایانەکانیان هەیە، ئەی بە چ لۆژیکێک بەرپرسیاریەتی ئەو جومگە هەستیارەی دەسەڵاتی کوردستانیان لەئەستۆ گرتووە کە ھەر وەک خۆیان دەلێن «نە من »، لە سەر بنەمای تەزویر و موزەیەفی و ساختکاری، ئایا دەتوانن بڵێن، تا ئێستا لە بەرابەر جەماوەری کوردستان بە وێژدانەوە بڕیارەکانیان دەرکردووە؟ ئایا ئەوەی لە سەر ساختەکاری ئاوەدان دەکرێت چی پێدەوترێت؟

براتان

ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی

٢٧-٩-٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button