قوباد تاڵەبانی: دامەزراوەکانی حکومەت دەبێت پابەندبن بە پاراستنی ژینگەوە

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دام و دەزگاکانی حکومەت دەبێ پابەندبن بەرێنماییەکانی پاراستنی ژینگەوە، کەرتی تایبەتیش دەبێت کەرتی تایبەت دەبێ ئاشنای رێنماییەکان بێت و کاتێ بیر لەپرۆژە و وەبەرھێنان دەکەنەوە.
ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بەشداری کرد لەدیداری ژینگەیی سلێمانی کە لە زانکۆی سلێمانی سازکرابوو تیایدا لەبارەی کێشە ژینگەییەکانی ناوچەی تانجەرۆوە لەسلێمانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، سەرچاوەی کێشەکە ئەوەیە ھەموو خۆڵ و خاشاک و ئاوەڕۆی شارەکە لەوێ کۆدەبێتەوە، ئەمەش سێ بەرنامە بۆ چارەسەرکردنی ھەیە، یەکێکیان بەرنامەی درێژخایەنە کەپێویستمان بەوێستگەی پاڵاوتنی ئاوەڕۆیە، کەھەوڵمانداوە جێبەجێ بکرێت، پرۆژەیەکی ستراتیژییە بەھاوبەشی کەرتی تایبەت و حکومەت دەبێت.
لە ارەی بەشی دووەمی پلانەکەیان وتی: بەشی دووەم ریسایکڵینە کەکۆمپانیایەکی خۆماڵی ئەنجامی دەدات خۆشبەختانە لەم قۆناغەدا ٧٠٠ تۆن خاشاک ریسایکڵ دەکرێت، بەشی سێیەمیشی پەیوەندیی بەووردبینی و بەدواداچوونەوە ھەیە کەبەرێوەبەرایەتی ژینگە دەتوانێ بەدواداچوون بۆ ئەو کۆمپانیایانە بکات کەپاشماوە و خاشاکیان ھەیە.
تاڵەبانی جەختی کردەوە “کاری دامەزراوە ئەکادیمی و بەرێوەبەرایەتیەکانی حکومەت و چالاکوانان و کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخراوەکانە کەھۆشیاری بدەنە سیاسیەکان و ڕای گشتی بۆ گرنگیدان بەژینگە و پاراستنی، و کاربکەن بۆ دارشتنی پلانی نوێ”.
وتیشی: دام و دەزگاکانی حکومەت دەبێ پابەندبن بەرێنماییەکانی پاراستنی ژینگەوە، ھاوکات کەرتی تایبەت دەبێ ئاشنای رێنماییەکان بێت و کاتێ بیر لەپرۆژە و وەبەرھێنان دەکەنەوە بیر لەلایەنی ژینگەیی و گونجاندنی پرۆژەکان بکەنەوە لەگەڵ پێودانگە ژینگەییەکان، تا بەھەموان بەشداربین لەپاراستنی پاک وخاوێنی شارەکەدا.
ئەو لە بارەی ژیانی خۆیەوە ئاشکرای کرد “من له‌به‌ریتانیا ژیاوم‌و له‌ئه‌مریكا كارمكردوه، لام سه‌یرنییه خه‌ڵك ئازادبێت بۆچونى خۆى ده‌ربڕێت ڕه‌خنه بگرێت، ئه‌مه به‌شێكه له‌سروشتى خۆم به‌پێى ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ى هه‌مبوه”.
تاڵه‌بانى وتیشى:”بابه‌تى جێنده‌رو كاركردنم له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوه كه له‌ماڵێكدا گه‌وره‌بوم ماڵه‌كه خۆى هاوسه‌نگى جێنده‌رى تێدابوه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگاش كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر بۆچونى سیاسیه‌كان، بۆنمونه له‌ڕابردوو زۆر كاركراوه له‌سه‌ر بابه‌تى ژینگه‌و بڕوایان به‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێناوه كه ئه‌مه پرسێكى گرنگه‌و پێویستى به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه”.