وەزیری پەروەردە: لەم کابینەیەدا 50 قوتابخانەمان دروست کردووە

لڤین:
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردە 50 قوتابخانەی نوێی دروستکردووە.
بەیانی ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە ناحیەی دارەتوی سەر بە قەزای دەشتی هەولێر کردەوە و بە میدیاکارانی راگەیاند: وەزارەتی پەروەردە سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توانیویەتی 50 قوتابخانەی نوێ دروستبکات و زیاتر لە 600 قوتابخانەش نۆژەنکراونەتەوە.
وەزیری پەروەردە وتیشی: لەم کاتەدا بودجە بۆ دروستکردنی سێ قوتابخانەی نوێ لەهەولێر، قوتابخانەیەک لە چەمچەماڵ و قوتابخانەیەکی دیکەش لەسلێمانی تەرخانکراون.
لە بارەی راگرتنی خوێندن بە هۆی هەڵبژاردنەکانەوە وتی “دوو رۆژ بەر لە دەستپێکردنى هەڵبژاردن قوتابخانە و ناوەندەکانى خوێندن رادەستى کۆمسیۆن دەکرێن و رۆژێک لەدواى هەڵبژاردنیش خۆمان رێکدەخەینەوە و پاشان دەستدەکرێتەوە بە خوێندن”.