شاناز ئیبراهیم ئەحمەد :بەیەكەوەین،چونكە پەرتەوازەییمان هەمیشە نەیارانی بەهێز كردووە

لڤین:
كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) ،یەكێتی و گۆران ئەمجارە بەیەك دەنگ دەچنە بەغدا و بەیەكەوەین،چونكە پەرتەوازەییمان هەمیشە نەیارانی بەهێز كردووە، بۆیە دەبێ یەك دەنگ و یەك گوتار بین و پارێزگاری لەیەكریزیمان بكەین لەپێناو خۆشگوزەرانی میللەتەكەماندا، كەهەموو ئەمانەش زامنی بەهێزبوونی پێگەی كورد دەكەن لەبەغدا.
ئەمڕۆ ( یەك شەممە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی، لەگەڵ ژمارەیەك لەبەرێوەبەرە گشتی و بەرێوەبەرانی هێزەكانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆ كۆبۆوە.
لەوكۆبوونەوەیەدا كەلیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ ئامادەیبوو، گفتوگۆكرا دەربارەی ئامادەكارییەكان بۆ بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەو رێوشوێنانەی كەپێویستە بگیرێتە بەر لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی شار لەرۆژی دەنگداندا.
لەوبارەیەوە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند دەبێ هەمووان كاربكەین بۆ ئەوەی دۆخێكی ئارام و سەقامگیر لەهەرێمی كوردستان فەراهەم بكرێت تا دەنگدەران بەوپەڕی ئازادییەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بكەن و متمانەی خۆیان بدەنە ئەو نوێنەرانەی كەدەیانەوێ لەبەغداد بەرگری لەمافەكانیان بكەن.
لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتی یەكێتی و گۆران ئەمجارە بەیەك دەنگ دەچنە بەغدا و بەیەكەوەین،چونكە پەرتەوازەییمان هەمیشە نەیارانی بەهێز كردووە، بۆیە دەبێ یەك دەنگ و یەك گوتار بین و پارێزگاری لەیەكریزیمان بكەین لەپێناو خۆشگوزەرانی میللەتەكەماندا، كەهەموو ئەمانەش زامنی بەهێزبوونی پێگەی كورد دەكەن لەبەغدا.
سەرپەرشتیاری مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی وتیشی دەزانین ئەركەكەمان سەختە بەڵام لەشێوازی بەدەنگەوە هاتنی كادران و دڵسۆزانی یەكێتی یەوە بۆمان دەردەكەوێ كەسەركەوتنمان مسۆگەرە.
هەر لەكۆبوونەوەكدا لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆ بەرچاوروونی دا لەسەر ئەو ئەركانەی كەهێزەكانیان لەئەستۆی دەگرن لەرۆژی دەنگداندا و رایگەیاند ئامادەكاری كراوە و سەرجەم هێزەكان هەماهەنگیان هەیە لەپێناو سەرخستنی ئەو پلانەی بۆ رۆژی دەنگدان دانراوە و وتیشی متمانەی تەواومان بەهێزەكانمان هەیە كەبێ لایەنانە ئەركی پیشەیی خۆیان بەجێ بگەیەنن و ئارامی پرۆسەكە بپارێزن.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئامادەبووان راو سەرنج و پێشنیازەكانی خۆیان خستەروو بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە چارەنوسسازە نیشتمانییە و هیوایانخواست ئەنجامی هەڵبژاردن بەخێر و خۆشی و بەرژەوەندی گەلی كوردستان و عێراق بكەوێتەوە، لەبەرامبەردا خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هانیدان كەهەوڵی خۆیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی سندوق و ناوەندەكانی دەنگدان ، هاوكات سوپاسی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ و ئامادەبووانی كرد كەتا ئەم قۆناغە بەوپەڕی لەخۆبردووییەوە كارەكانی خۆیان زۆر بەباشی بەجێ گەیاندووە و هەمیشە جێی شانازی بوون.
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21