ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێم بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبویەوە

لڤین:

وەزارەتی تەندروستی هەرێم، رایگەیاند ئەمڕۆ یەكشەممە بۆ 106 توشبوی نوێ تۆماركراون و 101 توشبو چاكبونەتەوە.

 

وەزارەتەكە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 کاتژمێری رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو بەگوێرەی ئامارەکە لە 24 کاتژمێری رابردودا پێنج هەزارو 357 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و ژمارەی ئەو كەسانەی توشی كۆرۆنا بون زیاتر بوە لەو توشبوانەی چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 106 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 101 توشبوش چاكبونەتەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی هەر لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرەدا سێ توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە دوانیان لە سلێمانی و ئەویدیكەیان لە پارێزگای دهۆك بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button