تەندروستی سلێمانی داوای خۆپارێزی لە منداڵان دەکات

لڤین:

تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردەوە بەشێکی زۆر لەو پەتایەی لە نێو منداڵاندا بڵاو بووەتەوە کۆرۆنایە و داوای خۆپارێزی دەکات.

تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە لە ئێستادا بەشێک لەمنداڵان تووشی چەند جۆرە پەتایەک ئەبن کە نیشانەکانیان بریتین لە تا،کۆکە، هەڵامەتە، سکچوون، ڕشانەوە، ئازاری سک و سەرئێشە، بە گوێرەی نیشانەکان و ئەو شیکاریە تاقیگەییانەی کە بۆیان دەکرێت دەرکەوتووە بەشێکیان تووشبووی کۆڕۆنان،بەشێکی دیکەشیان جۆرێکن لە پەتای هەڵامەتی ئاسایین.

ئاماژەی ەوەکردووە کە هەندێک لە منداڵەکان نیشانەکانیان سووکن و بەشێکی دیکەشیان بەتووندی تووش ئەبن، پشدەر عوبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمەد ڕشیدی منداڵان ساڵی پار دەرگای قوتابخانە و دایەنگەکان داخراوبوون و کەمترین تووشبووی منداڵ هەبوو، بۆیە بەشی زۆری منداڵان بەرگرییان بۆ درووست نەبووە بۆ کۆڕۆنا و پەتا وەرزیەکان، بۆیە چاوەڕوانکراوە کە ئەمساڵ حاڵەتی تووشبوونی منداڵان بە کۆڕۆنا و پەتای وەرزیش زۆر بن.

ئەو پزیشکە وتیشی: لە ئێستادا باشترین ڕێکار کە بگیرێتەبەر خۆپارێزییە، منداڵان فێر بکرێن کەچۆن خۆپارێزی بکەن. بارودۆخ زۆر ئاساییە، توانای نەخۆشخانەکە هەم لەڕووی ژمارەی بێد و ئامێری پێویست و دەرمان و تاقیگەوە هەنگاوی باشی ناوە و دەتوانم بڵێم لە باشترین باروودۆخداین.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button