عومەر سەید عەلى: لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنیش ئەوەندەى ئێمە رەخنەیان نەگرتووە

لڤین:
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، حزبەکان تاک تاک چونە بەغدا و داخوازییە حزبییەکانى خۆیان پێش داخوازییە نەتەوەییەکان خستووە.
عومەر سەید عەلى، لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ هەڵسوڕاوانى حزبەکەی لە سلێمانى، رایگەیاند: چارەسەرنەکردنى ناکۆکییەکانى هەرێم لەگەڵ بەغدا چەند هۆکارێکى لەپشتە کە گرنگترینیان ئەوەیە حزبەکان تاک تاک چونە بەغدا و داخوازییە حزبییەکانى خۆیان پێش داخوازییە نەتەوەییەکان خستووە.
ئەو وتیشی: بزوتنهوهی گۆڕان وهكو لایهنێكی سیاسی و ئهندامهكانیشی پهرێزمان پاكه و ئێمه گهندهڵ نین، خاوهن و شهریكی هیچ كۆمپانیایهك نین و ئهوه جێگهی شانازییه.
رێکخەری گشتی گۆڕان وتیشی: پێشتریش و ئێستاش، گۆڕان لەگەڵ هەردوو لایەن (یەکێتى و پارتى)، رێککەوتنى هەبووە ئەوەش لەسەر بنەماى ئەوەى کە دان بنێن بە دید و ستراتیژى گۆڕان بۆ چاکسازیى و بەدامەزراوەیى کردنى حکومەت و سەربەخۆبونى دادگاکان.
بەبیری هێنایەوە ئەوان لەگەڵ یەكێتی سێ رێككەوتنیان كردووە “بەتایبەتی لەسەردەمی كاك نەوشیرواندا، بەداخەوە برادەرانی یەكێتی ئەو رێككەوتنانەیان جێبەجێ نەكرد، چ رێككەوتنە 25 خاڵییەكە، چ رێككەوتنی حكومەتی خۆجێی كە تائێستاش نیوەی پۆستەكانمان لەلای ئەوان ماوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “ئێمە داردەستی هیچ لایەنێكی ئیقلیمیو هیچ لایەنێكی سیاسی ناوخۆو عێراق نین” ئەوەندەی ئێمە رەخنەمان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێیی گرتووە، لایەنە سیاسییەكانی موعارەزە ئەوەیان نەكردووە، مەگەر كاتێك كردبێتیان كە ئێمە لە موعارەزە بوبین”.