وسام حەردان: داوای لێبوردن دەکەم و بێبەریم لە بەیاننامەی کۆنگرەکەی هەولێر

لڤین:
وته‌بێژی كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر رایگەیاند، بێبه‌ریم له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی کە ناوی ئیسرائیلی تیادا هاتبوو داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌م كه روویاندا.
وسام حه‌ردان، سه‌رۆكی هێزه‌كانی سه‌حوه‌ی عێراق، له كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێردا به‌یاننامه‌ی كۆتایی خوێنده‌وه ئەمڕۆ له ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وت و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆی له ناوه‌ڕۆكی به‌یاننامه‌ی كۆتایی کۆنگرەکە راگه‌یاند.
ئەو لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت “به‌شداریم له كۆنگره‌كه‌ی هه‌ولێر كرد و وامزانی تایبه‌ته به پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا، به‌ڵام سه‌رم سوڕما له‌وه‌ی ناوی قه‌واره‌ی زایۆنی و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا تێكه‌ڵ كراوه كه من خوێندمه‌وه”.
ئەو دەشڵێت “هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر ئیسرائیل و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵیدا نه‌گۆڕه و ئه‌وه كاری ده‌وڵه‌ته و مافی ئێمه نیه قسه‌ی تێدا بكه‌ین، داوای لێبوردن له هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌كه‌م كه روویاندا”.