سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئامادەی هەموو ئاسانکاریەکین بۆ وەبەرهێنەرانی تورکیا

لڤین:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەرفەتەکانى سەرمایەگوزارى و وەربەرهێنانى تورکى لە هەرێمى کوردستان زۆر لەبار و فراوانن و ڕێگەى بازاڕى گەورەى عێراق بۆ بازرگانیى تورکیا بە هەرێمى کوردستاندا تێدەپەڕێت.
نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ محەمەد موش، وەزیرى بازرگانی تورکیا هاوڕا بون کە پێویستە هەموو گرفتەکانى بەردەم فراوانکردنى بوارەکانى بازرگانى و ئابورى لەنێوان هەردوولادا، چارەسەر بکرێن.
بە گوێرەی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە نێچیرڤان بارزانى پەیوەندییە ئابورى و بازرگانییەکانى هەرێمى کوردستانى لەگەڵ تورکیا بە گرنگ و ستراتیژى باسکردووە.
هاوکات سەرۆکی هەرێم یاساى وەبەرهێنانى لە هەرێمى کوردستان بە یاسایەکى دۆستانە لە قەڵەمدا کە هانى سەرمایەگوزاریى بیانى دەدات، ئامادەییى هەرێمىشی بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەکى پێویست بۆ سەرمایەگوزارى و بازرگانیى تورکیا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عیراق نیشانداوە.