پۆلیسی هەڵەبجە: ژنێك بەهاوكاری كەسێكی تر، پیاوەكەی خۆی كوشت

لڤین:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، تەرمی پیاوێك پاش چوار رۆژ لە دیارنەمانی دۆزراوەتەوە كە لەلایەن ژنەكەیەوە بە هاوكاری تۆمەتبارێكی تر كوژراوە.

بەرزان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ ( شەممە،٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١ )  لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە،”  تاوانلێکراو (هـ. ر. م. تەمەن: ٤٠ ساڵ، پیشە: كاسب، دانیشتوی ناحیەی بەرزنجە/گوندی مۆریاس ) رۆژی ( ٢١ / ٩ / ٢٠٢١ ) لەلایەن ژنەكەی بەناوی (ب. ح. م. تەمەن: ٢٣ ساڵ، پیشە: ژنی ماڵ، دانیشتوی ناحیەی بەرزنجە/گوندی مۆریاس ) بە هاوكاری تۆمەتبارێكی تر بەناوی ( ح. خ. ح. تەمەن: ٢٠ ساڵ، پیشە: شۆفێر، دانیشتوی ناحیەی بەرزنجە/گوندی مۆریاس ) لەنزیك گوندی تاوێرە-سەركەن (سەربە پارێزگای هەڵەبجە) كوژراوەو هەر لەوێ تەرمەكەی جێهێڵراوە”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،”  پاش لێكۆڵینەوە لەلایەن تیمی لێكۆڵینەوەی پۆلیس بەهاوكاری بەشی پۆلیسی سەیدسادق/بنكەی پۆلیسی بەرزنجە، تەرمی تاوانلێكراو پاش چوار رۆژ لە دیارنەمانی لە گوندی تاوێرە دۆزرایەوەو رەوانەی پزیشكی دادی پارێزگای هەڵەبجە كرا”.

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکە لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتوە،” تۆمەتباری روداوەكە لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە كە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بەهاوكاری تۆمەتبارەكەی تر ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە”.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشی خستۆتەڕو، بەپێی ماددەی ( ٤٠٦ )لە یاسای سزادانی عێراق، تۆمەتبارەكان بەندكران و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە لە بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە رێكخراوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button