رووداوێکی هاتووچۆ 6 بریندار و 4 گیان لەدەستدانی لێکەوتەوە

لڤین:

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.  

فازیل حاجی، رایگەیاند: شەوی ڕابردوو لەکاتژمێر30و11ی شەو لەسەرپردی گۆپاڵ کەشاری هەولێر بەشاری دهۆک دەبەستێتەوە، تا ئێستا بەشێکی تەواونەبوە، پێکدادانێک ڕوویدا لەنێوان تۆیۆتا کرۆلایەک و فۆرد مۆستانگێک.

ئاماژەی بەوکردووە رووداوەکە “لەناوەندی پردەکە لەو بەشەی کەئێستا بەهۆی کارکردن کراوەتە دووسایدی هاتن وچوون، بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە 4 کەس گیانی لەدەستدا و6کەسیش زامداربوون”.

ئەوەشی روونکردووەتەوە “هۆکاریش بۆکەوتنەوەی ڕوداوەکە هەڵەیەکی کوشندەبوو کەئەنجامدرابوو لەلایەن شوفێری تۆیۆتا کرۆلایەکە، چونکە زۆر بەخێرایی لێیخوڕیبو لەسەرپردەکە، کەئەمەش وایکردبوو کۆنترۆل لەدەستبدات وبچێتە سایدی بەرامبەر، لەوکاتەش فۆرد مۆستانگ کە لەدهۆک بەرەو هەولێر دەهات بەخێرایی خۆی پیابکێشێت و لەپردەکە فڕێیبداتە خوارەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button