بەتۆمەتی شەڕکردن لە یانەیەکی شەوانە ١٣ کەس دەستگیرکران

لڤین:

پۆلیسی سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ ناوشار ڕۆژئاوا – بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌دا له‌سه‌رچنار شه‌ڕیان كردبوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاندووە،” پاش ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو له‌یانه‌یه‌كی‌ شه‌وانه‌ له‌سه‌رچنار شه‌ڕو پشێوی‌ دروستبوو له‌نێوان چه‌ند كه‌سێكداو بووه‌ هۆی‌ برینداربوونی‌ دوو كه‌س به‌فیشه‌ك، ده‌سته‌به‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و شه‌ڕه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد، هه‌روه‌ها دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌رچنار 13 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌شداربوون له‌شه‌ڕه‌كه‌دا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ به‌تۆمه‌تباره‌كان بووه‌”.

ئاماژە بەوەیشدراوە،” پاش ده‌ستگیركردن‌و پشكنینی‌ تۆمه‌تباره‌كان، ده‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان هه‌ڵگری‌ بڕێك مادده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌، بۆیه‌ په‌ڕاوی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ بۆ كرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی‌ دادوه‌ر كرا”.

هەروەها هاتوە،” له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ 405 و 31 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” هه‌روه‌ها فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌رچووه‌ كه‌ له‌شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شداربوون‌و له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ پۆلیس له‌هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنیان”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button