بەوێنە… لە رووداوێكی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لە دەستدا

لڤین:

بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ و خۆکێشانی ئۆتۆمبێلێک بە ستونێکی کارەبادا لە شاری هەولێر كەسێك گیانی لەدەستدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەرجووت سایدی نێوان بەحرکە – هەولێر لەسایدی چوون بەرەو ناو شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیۆندای تایبەت بەهۆی “تیژڕەوییەوە” کۆنترۆڵی لەدەستدا ووە چووەتە سەر شۆستەی ناوەندی شەقامەکە و دواتر خۆی کێشاوە بەستونێکی کارەبادا و پاشان ئۆتۆمبێلەکە سوڕاوەتەوە بەرە و بەحرکە ئینجا وەستاوەتەوە.

هاتووچۆی هەولێر، ئاشکراشیکردووە کە لەئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا وە و زیانی ماددیش بەر ئۆتۆمبێلەکە و ستونی کارەباکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button