لەبارەی دەستگیرکراوانی بادینانەوە ئاسایشی گشتی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

لڤین:

پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان، لە سبەینێوە کەسوکاری دەستگیرکراوان دەتوانن سەردانی دەستگیرکراوان بکەن.

بەشدار چاوشێن پاریزەری دەستگیرکراوانی بادینان، لەلێدوانێکدا بۆ بەشێک لە میدیاکان،ڕایگەیاند،” ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێمەوە بە دەستگیرکراوانی بادینانی راگەیاندووە کە کەسوکاریان دەتوانێت سەردانی دەستگیرکراوان بکات، بەومەرجەی کە ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتبێت”.

ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان ماوەی زیاتر لە نۆ مانگە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەندکرد.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button