بڕیاری یەک جۆر بارگاویکەرەوە کۆمپانیای ئەپڵی ترساندووە

لڤین:

بە هۆی بڕیارێکی یەکێتی ئەوروپا کۆمپانیای ئەپڵ ترسی لێ نیشتووە و هیوادارە یاسا بۆ یەکخستنی بارگاویکەرەوەی مۆبایل  دەرنەچێت.

یەکێتی ئەوروپا داوای لە بەرهەمهێنەرانی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییە بچووکەکان کردووە شێواز و جۆری بارگاویکەرەکانیان (شاحینەکان) یەکبخەن.

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پێشنیازی دەرکردنی یاسایەکی کردووە تا بارگاویکەری جۆری (C) لە هەموو وڵاتانی یەکێتییەکە بسەپێنرێت، ئەگەر ئەو جۆرەی بارگاویکەرەوە بسەپێندرێت کۆمپانیای ئەپڵ گەورەترین زیانمەند دەبێت.

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت مەبەستیان لەو پێشنیارە کەمکردنەوەی خاشاکە کە بە هۆی گۆڕینی ئامێرەکانەوە بارگاویکەرەوەکان فڕێدەدرێن.

کۆمپانیای ئەپڵ بارگاویکەری تایبەت بەخۆی هەیە بە ناوی (لایتنینگ) و خۆی دروستیکردووە بەشیێکیش لە سودەکانی کۆمپانیاکە بۆ فرۆشتنی ئەو بارگاویکرەوەیە دەگەڕێتەوە.

نوێنەری کۆمپانیاکە بە ماڵپەڕی بی بی سی وتووە “ئێمە لە خەمی ئەوەداین کە یاسا نوێیە توندەکان تەنها یەک جۆری بارگاویکەر بسەپێنن، چونکە ئەوە دەبێتەهۆی نەمانی نوێکاری و داهێنانی نوێ لە بارگاویکەرەکاندا، ئەوەش بە زیانی زۆری بەکارهێنەران دەشکێتەوە لە ئەوروپا و جیهاندا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button