بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی: خه‌ڵكی كوردستان با بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن

لڤین:
شورای بزوتنەوەی ئیسلامی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، خه‌ڵكی كوردستان با بایكۆتی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، به‌ڵام له كه‌ركوك به‌شداری كارا بكه‌ن و ده‌نگ به كاندیده‌كه‌ی ئێمه بده‌ن.
شورای بزوتنەوەی ئیسلامی دوای کۆبونەوەی خۆی راگەیەندراوێکی لە بارەی هەڵبژاردنەکانی مانگی داهاتوو بڵآو کردەوە و دەڵێت: هه‌وڵێكى زۆرماندا ئیسلامخوازانى كوردستان له لیستێكدا كۆبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌باربرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە “پێویسته هاوڵاتیانى كوردستان هه‌ڵوێستێكى مێژوویی تۆمار بكه‌ن به سزادانى بازرگانانى سیاسی كه ساڵه‌های ساڵه وه‌ك بزنس سه‌یری پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تكردن ده‌كه‌ن”.
ده‌قی به‌لاغى كۆتایى كۆبوونه‌وەى ئه‌نجومه‌نى شوراى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان:
به‌ناوى خوای به‌خشنده و میهره‌بان
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 23/9/2021 به‌رامبه‌ر به 16/صفر/1443 كۆچی ئه‌نجومه‌نى شورای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتى بزووتۆەوەی ئیسلامیی كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆی ئەنجامدا، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه هه‌ڵمه‌تى بانگەشەى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌نجوومه‌نى شورای بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان دواى تاوتوێكردنى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به ڕاشكاوی و بێ په‌رده‌و پێچ و په‌نا دووپاتى بڕیاری بایكۆت له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه و داوا ده‌كات له ئه‌ندامان و كادر و لایه‌نگران و دوست و هه‌وادار و هاوڵاتیانى خه‌ڵكى كوردستان كه بایكۆتى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكه‌ن و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تى خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه و بڵێن نه‌خێر بۆ به‌رده‌وامى زوڵم و سته‌م و مانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ى كه چه‌نده‌ها ساڵه یاری به ژیان و موقه‌ده‌رات و سامانی وڵاتیان به تاڵان بردووه.
ئه‌نجوومه‌نى شورای بزووتنه‌وه پێی وایه له ماوه‌ى ڕابردوودا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه بۆ هه‌موو هاوڵاتیانى كوردستان كه ئه‌وانه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كوردیان كردووه له به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ى نوێنه‌رایه‌تى حزبه‌كانیان كردووه و له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان كاریانكردووه نه‌یانتوانیوه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی به‌ش مه‌ینه‌تى كوردستان كار بكه‌ن ،بۆیه پێمان وایه پێویسته هاوڵاتیانى كوردستان هه‌ڵوێستێكى مێژوویی تۆمار بكه‌ن به سزادانى بازرگانانى سیاسی كه ساڵه‌های ساڵه وه‌ك بزنس سه‌یری پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و سیاسه‌تكردن ده‌كه‌ن نه‌ك خزمه‌تكردنى خه‌ڵكی هه‌ژار و فه‌راهه‌مكردنى ژیانێكى شایسته‌و شیاو بۆهاوڵاتیان، ناشمانه‌وێت ده‌نگدانى ئێمه ببێته هۆی دووباره شه‌رعییه‌ت دانه‌وه به‌و ده‌سه‌ڵاته پاوانخوازه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شمان هاوسۆزی و پشتیوانییه بۆ خه‌ڵكی ناڕازی له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه متمانه‌یان به سیسته‌مى ئێستای هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسی نه‌ماوه به هۆی ئه‌و هه‌موو ته زویر و ساخته‌كاریه‌ى كه پرۆسه‌كه‌ی له‌كه‌داركردووه.
خه‌ڵكى كوردستان شاهیدن كه بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى هه‌وڵێكى زۆری‌دا كه ئیسلام خوازانى كوردستان یه‌كبخات و ووزه و تواناكانیان له هاوپه‌یمانی و لیستێكدا كۆ بكاته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئامانجه گه‌وره له باربرا، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه زیانێكی گه‌وره‌یان به‌ربكه‌وێت له‌م هه‌ڵبژاردنه.
لێرەوە بۆ ڕای گشتى دەێین: كه به‌داخه‌وه به‌بێ ویست و ئیراده‌ى خه‌ڵكی ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمی كوردستان دۆخێكى نه‌خوازراو له‌و ناوچانه هه‌یه بۆ په‌راوێزخستنى ڕێژه‌ى كورد‌و سڕینه‌وه‌ى مێژوو و شوناسی نه‌ته‌وایه‌تى كورد، بۆیه وه‌ك دڵسۆزی په‌رۆشیمان بۆ پارێزگاریكردن له ده‌نگى كورد له‌و ناوچانه‌دا داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌شداری كارا بكه‌ن له پرۆسه‌ى ده‌نگدان و سه‌رخستنى ده‌نگى مافی ڕه‌واى كورد و ده‌نگبده‌ن به تاقه كاندیدی ئیسلامى له شاری كه‌ركووك بازنەى 2 ژماره 54 به‌ڕێز (حه‌سه‌ن شێخانى) مامۆستاى زانكۆ و كاندیدی بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان.