ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی ئیدانەی داڵدەدانی تاوانبارانی جینۆساید لە هەولێر دەکەن

لڤین:

ژمارەیەک چالاکوان و کەسایەتی دیار لە راگەیەندراوێکدا داڵدەدانی تاوانبارانی جینۆساید  شەرمەزار دەكەن و دەڵێن، لە یاسای بەركار و رێككەوتنە نێودەوڵەتیەكان، شتێك نییە بۆ پەشیمانبوونەوە و تاوانبار دەبێت سزا وەربگرێت.

دوێنێ کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە مەراسیمێکدا ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی لە رابردوودا ئەنفال و جینۆسایدیان کرد، ئێستا کە لە هەولێر نیشتەجێ بوون پەشیمان بونەتەوە و دەشڵێت ئەو بۆخۆی قسەی لەگەڵیان کردووە.

لەبەرامبەر ئەو قسانەدا ژمارەیەک کەسایەتی و چالاکوان راگەیەندراوێکیان بڵآو کردەوە و تیایدا دەڵێن: ئێستا ئەو تاوانبارانە لە كوردستان دەژین و  داڵدە دراون گوایە پەشیمانن لەوەی بەشداربوونە لە ئەنجامدانی تاوانەكانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەكەمان، لەوانە تاوانەكانی ( ئەنفال و هەڵەبجە), لە كاتێكدا زۆریان وەك تاوانبار لە دادگاكان ناویان هاتۆتەوە و سزای خۆیان وەرنەگرتووە.

دەقی راگەیەندراوەکە.

داڵدەدانی تاوانبارانی جینۆساید  شەرمەزار دەكەین

دوێنێ 22-9-2021 لە سەر زاری ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی  پارتی دیموكراتی كوردستان، بە ناوی (كاكەمین نەجار)، بۆ یەكەم جار راشكاوانە ئاشكرا كرا كە كوردستان بۆتە مۆڵگای پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق,  بەوەی ئێستا ئەو تاوانبارانە لە كوردستان دەژین و  داڵدە دراون گوایە پەشیمانن لەوەی بەشداربوونە لە ئەنجامدانی تاوانەكانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەكەمان، لەوانە تاوانەكانی ( ئەنفال و هەڵەبجە), لە كاتێكدا زۆریان وەك تاوانبار لە دادگاكان ناویان هاتۆتەوە و سزای خۆیان وەرنەگرتووە, بە فەرمیش دانیان بە تاوانەكانیان نەناوەو داوای لێبوردنیشیان نەكردووە.

ئەوەی كاكە مین نەجاڕ ئاشكرای كرد, 30 ساڵە لە كوردستان جێ بەجێدەكرێت لە ژێر ناوی لێبوردنی بەرەی كوردستانی و ئاشتەواییدا, وەلێ  نەجار بە ئاشكرا دەریبڕی و لە كاتێكدا تاوانبارانی تاوانی جینۆساید و تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی هیچ لێبوردنێك نایانگرێتەوە , ئەوانە تاوانی زەق و گەورەیان ئەنجامداوە.

ئەم دانپێدانانە راستەوخۆیە بەڵگەی ئەوەیە، نەك بە تەنها جاش و موستەشارەكان لە هەرێمی كوردستان داڵدەدراون، بەڵكو دانپێدانانێكی راستەوخۆیە بەوەی كە سەرانی ڕژێمی پێشوو لە تاوانبارانی تاوانەكانی جینۆساید گەلی كورد لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان دەژێن و داڵدەراون, وەك بینیمان لە ماوەی رابردوودا عزەت دوری و ئەرشەد زێباری لە كوردستان مردن و مەلا عوزێریش گەورەترین  پرسەی حیزبی بۆ داندرا, كە هەموو سوكایەتیبوون بە رابردوو و ئێستامان.

ئێمە لێرەدا وەك رێكخراوكانی بواری جینۆسایدی گەلی كورد، بە توندی ئیدانەی داڵدەدان و دادگایی نەكردنی تاوانبارای جینۆساید  و ئەو جۆرە لێدوان و پاڕانەوە و بەرگرییە لە تاوانباران دەكەین, كە زۆر بێباكانە بە ناوی (پەشیمانبونەوەی ئەو تاوانبارانە) لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بە شانازییەوە دەفروشرێتەوە. لە كاتێكدا لە یاسای بەركار و رێككەوتنە نێودەوڵەتیەكان، شتێك نییە بۆ پەشیمانبوونەوە و تاوانبار دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات, نەك ئەوەش بەڵكو داكۆكی و پاڕانەوە لە تاوانباران، جۆرێكە لە تاوان و لە زۆر وڵات سزای بۆ داندراوە.

هەر بۆیە داوا لە داواكاری گشتی دەكەین، بە ئەركی خۆیان هەڵبستن و چیتر رێگە بەو جۆرە سۆكایەتییە بە یاسا و قوربانیانی جینۆساید نەدەن و تاوانباران و  داكۆكیكاران لە تاوانبارانی تاوانانی جینۆسایدی گەلی كورد راپێَی دادگا بكەن, هەرچەندە لە رابردوودا سكاڵای ئێمەی وەرنەگرتووە دژ  بە تاوانبارانی ئەنفال.

1کۆمەڵەی داکۆکی له پرسی ئەنفال

2رێكخراوی گەشە پێدانی مافی مرۆڤ

3رێكخراوی كوردستان بێ جینۆسایدkwg

4تۆڕی رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی -koncicc

5رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

6رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc-

7عەلی بەندی   نووسەرو لێكۆڵەر  لە بواری ئەنفال

8ئیبراهیم هەورامانی  نووسەر و لێكۆڵەر لە بواری دۆزی هەڵەبجە

9گروپی كار بۆ ئەنفال

10عارف  قوربانی نووسەرو لێكۆڵەر لەبواری ئەنفال

11مەلا شاخی  نووسەر و رۆژنامەنووس

12لەتیف فاتیح فەرەج  نووسەرو لێكۆڵەر لە بواری  ئەنفال

13هیوا  سەید  سەلیم  نووسەرو  كوڕی شەهید

14عادیل  حاجی محەمەد  ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی  لە ئەنفالكراوان

15دكتۆر فاتیح  سەنگاوی  نووسەرو توێژەر لەبواری  پرسی ئەنفال

16رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان

17هێمن  حەسیب  چالاكوانی بواری جینۆساید

18تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn

19رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان – oawmd

20–  رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی – www

21هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان

22رێكخراوی  مانەوە  بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان

23رێكخراوی  دادپەروەری و  ئاشتی جیهانی  بۆ مافەكانی مرۆڤ

24رێكخراوی چواردەی  چوار

25دەزگای  مۆنمێنتی هەڵەبجە لە لاهای

26دانا هەڵەبجەیی  نووسەرو چالاكوانی  بواری دۆسیەی هەڵەبجە

27دلێر كەریم  نووسەر لە بواری جینۆساید

28رێكخراوی  باران بۆ پرسی ئەنفال و شەهیدان

29عەلی  مەحمود  محەمەد   نووسەرو  چالاكوان لەبواری  جینۆساید



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button