خەلیفە حەفتەر بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا دەسەڵآتەکانی رادەستکرد

لڤین:
سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شداریی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی لیبیادا بكات ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راده‌ست كرده‌وه.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌ركرده‌ى هێزه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى لیبیا، سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه چه‌كداره‌كان عه‌بدولره‌زاق نازووریی وه‌كو فه‌رمانده‌ی گشتی له‌شوێنی خۆی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى لیبیادا بكات.
شوینگرتنەوەی ئەو سەرکردە سەربازیە لە شوێنی خەلیفە حەفتەر بۆ ماوه‌ى سێ مانگ كه‌له ئەمڕۆ 23ی ئه‌یلووله‌وه دەست پێدەکات دوای ئەوەش مافی هەیە ئەگەر لە هەڵبژاردن دەرنەچێت پۆستەکە وەربگرێتەوە.