وەزارەتی پێشمەرگە 70 ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕی وەرگرت

لڤین:

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، 70 ئۆتۆمبێلی دیکەی گولـلە نەبڕی سەربازییان رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە.

واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەهەژماری فەرمی خۆی لەتویتەر رایگەیاند “لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتی دارایی و پرچەککردنی ئەمریکا بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش، 70 ئۆتۆمبێلی گولـلە نەبڕی سەربازی رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کراون”.

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵيتی راشیگەیاندووە بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی هاوپەیمانەکانیان بۆ بەهێزتر کردن و پڕچەککردنیان، بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆر.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button